ئه‌ندامێكی نوێنه‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، توركیا به‌رده‌وامه له هێرشكردن و پابه‌ندی هیچ كام له ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا نابێت و ده‌شڵێت، زیانێكی زۆر به‌ر سووپا و هێزی سه‌ر به توركیا كه‌وتووه.
توركیا به‌رده‌وامه له هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری سه‌رێكانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌شتی تشرینی دووه‌م، مه‌سعوود حه‌سۆ، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ شهر به‌رده‌وامی هه‌بووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و له سه‌رێكانی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شهر هه‌یه و توركیا به‌رده‌وامه له هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری سه‌رێكانی.
زیاتر گوتى، توركیا له سه‌ره‌تاوه پابه‌ندی دوو ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا نه‌بووه كه مانگی ڕابردوو ئهنجامیدراون و ئێسته‌یش پێشێلكاری ده‌كات و هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه.
ڕوونى كرده‌وه، له هێرشه‌كانیدا توركیا به‌رده‌وام زیانی پێده‌گات و ئه‌مڕۆیش له سنووری سه‌رێكانی زیانێكی زۆر به‌ر سوپای توركیا و كه‌وتووه و كوژراوێكی زۆریان هه‌یه و له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات شه‌هید و بریندار هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و زیانه‌ی به‌ر توركیا كه‌وتووه زۆر زیاتره له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
هه‌روه‌ها گوتی، توركیا زیاتر بۆردومانه‌كانی به فرۆكه ئه‌نجام ده‌دات و له هێرشه‌كانیشدا توشی شكست و زیان ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی