ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێیه‌م كاروانى هێزه‌كانى ڕووسیا و تورکیا دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌نه ڕۆژئاوای کوردستان له‌ناوچه‌ى گرکێلهكێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكى چه‌ندان گوندنهوه به‌ردباران و پێلاویان تێ ده‌گرن، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییهى توركیا كردوویه‌تى، ئه‌وانیش به‌رپه‌چیان ده‌ده‌نه‌وه و چه‌ندان قوربانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له میدیاى
"عه‌ره‌بییه" هاتووه، كه سه‌ره‌تا مه‌فره‌زه‌كانی سووپاى توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر بوونی سوپای توركیا ده‌رده‌بڕن.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سووپاى توركیا یه‌كێك له مه‌فره‌زه‌كانى كاروانه‌كه هاووڵاتییه‌كی كورد شه‌هید ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا خه‌ڵكی گوندی درنهئاغا له ناوچه‌ی كركی سه‌ربه شاری قامیشلۆ له ڕۆژئاوای كوردستان ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كانی نێوان توركیا و روسیا له ناوچه‌كه‌یان ده‌ربڕیووه، دواتر له شاری مالیكیه مه‌فره‌زه‌كانی توركیا به غازی فرمێسك‌ڕێژ وه‌ڵامی ئه‌و هاووڵاتییانه كوردانه‌یان داوه‌ته‌وه كه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوونه.
ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" كە توركیا بە پشتگیری هێزی ئیسلامی سووری سەر بە توركیا لە نۆی تشرینی یەكەمی 2019 دەستی پێكرد، تا كۆتایی هەمان مانگ، واتە هه‌شت ڕۆژ پێش ئێستە، توانیویەتی 2.18%ـی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە داگیر بكات كە دەكاتە چوار هەزار و 76 كیلۆمەتر چوارگۆشە.
لە ئێستەدا نەخشەی هەژموونی سەربازی لە سووریا بەمجۆرەیە، 62.22%ـی خاكی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشاڕ ئەسەد دایە، 25.67%ـی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایە، 12.12%ـی لە ژێر دەسەڵاتی گروپە توندڕۆكانی ئۆپۆزسیۆنی سووری دایە كە بەشی زۆریان سەر بە توركیان.