لیستێكی نوێی مووچە بڵاو كرایەوە

:: AM:08:43:09/11/2019 ‌
لیستێكی نوێی مووچە بڵاو دەكرێتەوە و لەم هەفتەیە كۆمەڵێك وەزارەت و توێژ مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەموو نۆی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی بە "وشە" دراون لەو هەفتەیە مووچەی كۆمەڵێك شوێن دابەش دەكرێت و سبەی مووچەی هێزەكانی 70 و 80ـی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت 
لە زانیارییەكاندا هاتووە، ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و ڕۆژانی دواتر مووچەی تەندروستی و دارایی و ئابووری و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 8822 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌