تۆمەتبارێكی كەیسی سێوان قادر ئازاد كرا

:: AM:08:47:09/11/2019 ‌
تۆمەتبارێكی كەیسی سێوان قادر ئازاد كراوە و دۆسیەكە ڕەوانەی داواكاری گشتی كراوە و ئەو هەفتەیە بڕیار دەدرێت.

ئەمڕۆ شەموو نۆی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" تۆمەتبارێك لە دۆسیەی سووتانی سێوان قادر ئازاد كراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا تایبەت بە تاوانباری كەیسی گیان لەدەستدانی سێوان قادر دەدرێتە دادگا و رۆژی دادگاییكردنی دیاری دەكرێت.

سەرجەم دۆسیەكانی كەیسی سووتانی سێوان و منداڵەكانی (ئیحالە) بووە 
ڕوون كراوەتەوە، تۆمەتبارێك لە سێی تشرینی دووەم ئازادكراوە لە كەیسەكەی سووتانی سێوان قادر، سەرجەم دۆسیەكانی كەیسی سووتانی سێوان و منداڵەكانی (ئیحالە) بووە و پێشبینی دەكرێت هەفتەی ئایندە بدرێت بەداواكاری گشتی.

سێوان قادر لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2018 دوای ئەوەی گڕ لە ماڵەكەیان بەردەبێت/ گومان دەكرێ هاوسەرەكەی بێت و ئێستە گیراوە/ سێ منداڵی دەسووتێن و سێوانیش دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. لەسەر كەیسەكەی "وشە" پێشتر وردەكاری بڵاو كردبووەوە كە پێش سووتانی ماڵەكە لە كامێرای چاودێرییەوە دەركەوتووە كە پیاوەكەی شەڕی لەگەڵ دەكات و دواتر ماڵەكە دەسووتێ.



وشە - رامیار جەواد