منداڵێك دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیان لە دەست دەدات

:: AM:09:42:09/11/2019 ‌

 

بەهۆی بێی ئاگایی باوكێك لە كاتی پاڕككردنی ئۆتۆمبێلەكەی، منداڵە پێنج سێ‌ ساڵانەكەی دەكەوێتە ژێری و بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدات.

بەهۆی كەوتنە ژێر ئۆتۆمبێل گیانی لە دەست دا 
ئەمڕۆ شەموو نۆی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ لە گەڕەكی كێوەڕەش، منداڵێكی تەمەن سێ‌ ساڵ بەناوی "ب، ئ" لە ڕەگەزی نێر بەهۆی كەوتنە ژێر ئۆتۆمبێل گیانی لە دەست دا.

پۆلیس ئاشكرای كردووە، ڕووداوەكە لە كاتێكدا ڕووی داوە باوكی منداڵەكە ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەكەی لە كاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بكات لە ماڵەكەی خۆیدا، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێرەكە كە دەكاتە باوكی منداڵەكە، منداڵەكە دەشێلێ و بەوهۆیەوە گیانی لە دەست دا.

پۆلیس ڕوونی كردووەتەوە، دوای ئەوەی تەرمی منداڵەكە لە پزیشكی دادی ڕانیە توێكاریی كرا و ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە. مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ.

باس لەوەش كراوە، بە بڕیاری دادوەر شۆفێرەكە كە باوكی منداڵەكەیە بە كەفالەتی دارایی بەبڕی  پێنج ملیۆن دینار ئازاد كراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.


 



وشە - رامیار جەواد