تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دوبه‌ی، به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، به كه‌مترین ماوه گه‌ییشتنه شوێنی ئاگرێك و له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا ئۆتۆمبێلێكی گڕگرتوویان كوژانده‌وه.
گرته‌ی ڤیدیۆیی كوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی گڕگرتوو له دوبه‌ی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نی، به جۆرێك له میرنشینی دوبه‌ی ئیمارات، كاتێك ئۆتۆمبێلێك گڕ ده‌گرێت، پیاوێكی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه له چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌گاته شوێنی ئاگره‌كه و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌كار ده‌هێنێت، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه به‌كار دێت، ئه‌ویش بریتی بوو له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا و گه‌ییشتنه سه‌ر پرده‌كه، به جۆرێك كه‌متر له خوله‌كێك ئاگره‌كه‌ی كوژانده‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییه، جێی سه‌رنج و سه‌رسامی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو و ده‌ستخۆشی له‌و كاره كرا.
به‌رگریی شارستانی، ده‌زگه‌یه‌كی ته‌ناهیی شارستانییه، كاری بریتییه له پاراستنی دانیشتووان و دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تییه‌كان، له مه‌ترسیی ئاگركه‌وتنه‌وه و لافاو و رووداوه سروشتییه‌كانی دیكه و كاره‌ساتی جۆراوجۆر.