كۆمپانیای شاومی له نوێترین به‌رهه‌میدا به‌هێزترین مۆبایلیان خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه خێراترین و باشترین جۆریان بۆ داناوه كه له‌كاتی ئیشكردندا خاوبوونه‌وه و جامبوونی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كامێرایه‌كی له‌سه‌ره كه 108 مێگاپێكسڵه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می شاومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شاومی تازه‌ترین مۆبایلی جۆری "Mi CC9 Pro Premium"ی بڵاو كردووه كه ئه‌م مۆبایله بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك، چونكه هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه زۆر خێرایه هه‌میش له‌ڕووی كامێراوه زۆر به‌هێزه.
سەرسوورینەرترین تایبەتمەندی ئەوەیە کە کامێراکەی 108 مێگاپێکسڵە
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوانه، له‌گه‌ڵیدا سیستمێكی خێرایی زۆر كه به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 730G كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره به قه‌باره‌ی 6.47 ئینج و روونی 4K كه ئه‌مه‌یش روونییه‌كی جوان ده‌دات به شاشه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌یش ڕامی هه‌شت گێگایه له‌گه‌ل میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه له‌ڕووی كامێراوه زۆر ناوازه‌یه، چونكه خاوه‌نی چوار كامێرایه و هه‌ر كامێراییهكیش خاوه‌ن لێنزی تایبه‌تی خۆیه‌تی كه وێنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌گرن، ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه له‌م مۆبایله‌دا ئه‌وه‌یه كه كامێرای سه‌ره‌كی مۆبایله‌كه 108 مێگاپێكسڵه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره شتی ئه‌وا دروست بكرێت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.