به گوته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له حاڵه‌تی په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی 2020، یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه خه‌رج ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ دێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كه‌وتینه ساڵی 2020 و بودجه په‌سه‌ند نه‌كرا، ئه‌وكات عێراق بودجه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12 خه‌رج ده‌كات.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌كرێت
زیاتر گوتی، له‌و حاڵه‌ته‌یشدا یه‌ك له‌سه‌ر 12 له بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌وانه ده‌كرێت كه هه‌مان ئه‌و بڕه ده‌كات كه ئێسته بۆی دێت و وه‌ك مووچه ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 په‌سه‌ند كرا پشكی هه‌رێم چی به‌سه‌ر دێت؟ شیروان میرزا گوتی، ئه‌وكاته ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم كه له‌سه‌ر چی ڕێكده‌كه‌ون، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌كرێت.
دوو هه‌فته زیاتره خۆپێشاندانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن و خۆپێشانده‌ران داوای چاكسازی و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش والێك ده‌درایه‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم هه‌بێت.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا