سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌دواداچوونم بۆ پڕۆژه‌كه‌ی شاسوار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك كرد و بوونی نییه.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاسوای عه‌بدولواحید ڕای گه‌یاند، ئاماده‌یه كۆمپانیایه‌ك دابین بكات و به پێنج هه‌زار دینار خۆڵ و خاشاك كۆ بكاته‌وه نه‌وه‌ك ئه‌و بڕه له هاووڵاتییان وه‌برگرێ و ڕه‌خنه‌ی له‌و پڕۆژه‌یه گرت كه مانگانه 15 هه‌زار له دوكان و بازاڕه‌كان به‌رانبه‌ر فڕێدانی خۆڵ و خاشاك وه‌رده‌گرن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح هیوا ده‌خوازێ شاسوار پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش وه‌به‌رهێنان بكات
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید گوتی، خاشاكی هه‌موو ماڵه‌كانی كوردستان كۆ ده‌كه‌مه‌وه و هه‌ر ماڵێك پێنج هه‌زاری پێ ده‌ده‌م مانگانه و و دواتر ڕیساكلین ده‌كات. ئه‌م پرۆژه گرنگه، به‌دواداچوونم كرد بۆ جێیه‌جێكردنی، به‌ڵام هیچ داواكاریه‌ك پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان نه‌كراوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح هیوا ده‌خوازێ شاسوار پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش وه‌به‌رهێنان بكات و به‌ڵێنی سه‌رخستنشی ده‌دات. عه‌لی ده‌ڵێت "من قسه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار كردووه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه، له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ریش پێویسته ئامێر‌و ئامرازی پێویست بۆ كۆكردنه‌وه‌و ڕیسایكیلین دابین بكات و له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی سزای یاسایی ده‌كه‌وێته سه‌ر".
" پێشنیازێكی ئێمه‌ش هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك مۆڵه‌تی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پێبدرێت، پێویسته پێداچونه‌وه به پرۆژه‌كانیدا بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كاری نایاسایی كردبوو پێویسته چاكی بكاته‌وه" عه‌لی حه‌مه ساڵح وای نووسیوه.