ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیوو ڕای گه‌یاند كه یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانیان له جۆری "ئێكس پێنج" كرایه كاره‌بایی كه به‌راورد به جۆری به‌نزین هێزێكی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی گه‌وره.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل له بابه‌تێكدا رای گه‌یاند كه كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیوو ئه‌مرۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلیان خسته بازاره‌وه له جۆری بی ئێم ئێكس پێنج، به‌ڵام جیاواز له بهرهههمهكانی پێشووتر ئۆتۆمبێله‌كه كاره‌باییه و شێوه‌كه‌ی ناوازه‌تره.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن دیزاینێكی تایبه‌ته كه پێشتر هیچ ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم نه‌یبووه، جگه له‌وه‌یش ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی خۆلێخوڕه به باشترین سیستم، جگه له‌وه‌یش خێراییه‌كی زۆری بۆ داناوه و هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله پێشبڕكێكانه ئه‌مه‌یش زیاتر ناوازه‌ی كردووه.
بی ئێم دەبڵیووی نوێ سیستەمەکەی تەواو کارەباییە، بەڵام زۆر بەهێزە
بی ئێم ده‌ڵێ، جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی خاوه‌نی هێزێكی زۆره كه 441 كیلۆواته كه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی سێ چركه‌دا له سفره‌وه بگات بۆ 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 97 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.