دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:09:06:11/11/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و لەو هەفتەیە دوو شوێنی تر مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی بە "وشە" دراون، لەو هەفتەیە مووچەی كۆمەڵێك شوێن دابەش دەكرێت و سبەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

لەو هەفتەیە مووچەی تەندروستی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت
لە زانیارییەكاندا هاتووە، لەو هەفتەیە مووچەی تەندروستی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد