زانایان و شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر توانیان له ئه‌شكه‌وتێكی ژێر دهریاكهوتوودا ددانی گه‌وره‌ترین قرش بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 500 ساڵ پێش ئێسته.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ددانی گه‌وره‌ترین قرش و ئاماژه‌ی پێ داوه، گرووپێك له شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر و زه‌ویناسانی مه‌كسیكی له ئه‌شكه‌وتی ئینلاند له مه‌كسیكۆ توانیان زیاتر له 13 ددانی قرش بدۆزنه‌وه كه له ژێر ده‌ریادا به دیواریی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه مابوویه‌وه.
بە گەورەترین قرشی مێژوو دادەنرێت و دوو ملیۆن و 500 ساڵ کۆنە
دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ددانانه ده‌ركه‌وت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆره قرشێكی كۆن كه به گه‌وره‌ترین و زه‌به‌لاحترین جۆری قرش داده‌نرێت له مێژوودا، هه‌روه‌ها خوودی ددانه‌كان ته‌نیا هی یه‌ك قرشبوو كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 500 ساڵ پێش ئێسته.
شاره‌زایان ئه‌وه‌یشیان گوتوه ئه‌م جۆره قرشه له نێوان دوو ملیۆن ساڵ بۆ پێنج ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه و هاوشێوه‌ی قرشهكانی ئێسته گۆشت خۆربووه و له‌سه‌ر ماسییه بچووكه‌كان ژیاوه، به‌ڵام جیاواز له قرشهكانی ئێسته قه‌باره‌ییه‌كی زه‌به‌لاحی هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نازناوی گه‌وره‌ترین قرشی مێژووی وه‌رگرتووه.