سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان پاره‌ی‌ بۆ سه‌تان پڕۆژه‌ خه‌رج كرد.. هه‌موو ناوچه‌كانی‌ كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

:: PM:07:21:11/11/2019 ‌

 

مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی پێشان دا به‌ سه‌رفكردنی پاره‌ی پێویست له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌ی‌ گرنگی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

خه‌رجكردنی پێشینه‌ی پڕۆژه‌ی رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی‌ تشرینی‌ دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ "وشه‌"ی‌ ڕاگه‌یاند، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ چه‌ندان پڕۆژه‌ ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ڕه‌زامه‌ندی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ له‌سه‌ر دراوه‌ ئه‌مانه‌ن:

1-خه‌رجكردنی پێشینه‌كان بۆ پرۆژه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر – گۆپاڵ.
2-خه‌رجكردنی پێشینه‌ی پڕۆژه‌ی رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان.
3-خه‌رجكردنی 15 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان كه‌ به‌پێی له‌ پێشینه‌یی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگا و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌ مه‌به‌ستی ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ریان به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه‌:

    -  پارێزگای هه‌ولێر: پێنج ملیار و 100 ملیۆن دینار.
 - پارێزگای سلێمانی: سێ ملیار و 900 ملیۆن دینار.

زۆرترین پاره‌ بۆ پرۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی (هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان)ن
-  پارێزگای دهۆك: سێ ملیار و 400 ملیۆن دینار.
- پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 450 ملیۆن دینار.
- ئیداره‌ی راپه‌ڕین: ملیارێك و 170 ملیۆن دینار.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان: 900 ملیۆن دینار.

به‌پێی زانیارییه‌كان زۆرترین پاره‌ بۆ پرۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی (هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان)ن.

4-  جێبه‌جێكردنی 12 پڕۆژه‌ی به‌نداو كه‌ بڕی بودجه‌ی پێویست بۆیان 33 ملیار و 320 ملیۆن و 530 هه‌زار دیناره‌ و  به‌پێی نه‌ختینه‌ ده‌بێت. جێبه‌جێكردنی ئه‌و 12 به‌نداوه‌ به‌پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌ كه‌ به‌ ژماره‌ 19 له‌ 21-10-2019 ئاراسته‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كرابوو.

5-ته‌واوكردنی كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی 17 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن به‌بڕی چوار ملیار و 785 ملیۆن دینار.


جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی ته‌ندروستی به‌مشێوه‌یه‌:

 - پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌ به‌رده‌ڕه‌ش به‌ بڕی ملیارێك و 574 ملیۆن دینار.

-  پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ بڕی 507 ملیۆن و 734 هه‌زار دینار.

7- دروستكردنی شه‌قامێك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ بڕی ملیارێك و 330 ملیۆن دینار.

8- دانانی بۆڕی جۆری ئارامكۆ له‌ شوێنه‌ جیاجیاكان به‌ بڕی 673 ملیۆن دینار.

9- ته‌رخانكردنی بڕی 18 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی توونێلی سه‌لاحه‌دین كه‌ بریتییه‌ له‌ ته‌واوكردنی توونێله‌كه‌، لابردنی خاشاك، گه‌یاندنی كاره‌با، گه‌یاندنی توونێله‌كه‌ به‌ڕێگه‌ی كۆڕێ.

10- خه‌رجكردنی بڕی 17 ملیار و 80 ملیۆن دینار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی رێگه‌ی خێرای باشماخ - پێنجوێن له‌گه‌ڵ دوو یه‌كتربڕ.

11- جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی وه‌رزش و سه‌نته‌ری لاوان به‌بڕی ملیارێك و 709 ملیۆن دینار به‌مشێوه‌یه‌:

- پرۆژه‌ی هۆڵی داخراوی وه‌رزشی قڕگه‌ به‌بڕی 900 ملیۆن دینار

- پڕۆژه‌ی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوان له‌ شارۆچكه‌ی خه‌لیفان به‌بڕی 829 ملیۆن دینار.

12- خه‌رجكردنی پێشینه‌كانی قوتابخانه‌كانی سابیس كه‌ ژماره‌یان حه‌وت قوتابخانه‌یه‌ به‌پێی هه‌بوونی نه‌ختینه‌.

13- خه‌رجكردنی بڕه‌ پاره‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌ی ته‌واوكردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای دهۆك به‌پێی هه‌بوونی نه‌ختینه‌.

14- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بودجه‌یه‌كی مانگانه‌ دابین بكات به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ و به‌پێی كاری له‌پێشینه‌ داوای جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی ئم بودجه‌یه‌ خه‌مڵاندنی ئه‌و پرۆژانه‌ ده‌كرێت كه‌ گرنگن و كاركردن تێیاند به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 7210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌