ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ڕووداوێكی گه‌ردوونیی ڕووی دا و له هه‌رێمی كوردستانیش چاودێری ئه‌و ڕووداوه كرا، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و ژینگه نه‌بووه.
هه‌ساره‌ی عوتارد به به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕ بوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، ئه‌ژی چه‌تۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 3:35 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕووداوێكی گه‌ردوونی ڕووی داوه ئه‌و دیارده‌یه تا ساڵی 2032 دووباره نابێته‌وه.
زیاتر گوتی، ڕووداوه‌كه ئه‌وه بوو كه هه‌ساره‌ی عوتارد به به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕ بوو كه ئه‌و حاڵه‌ته 13 جار دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و ژینگه نییه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئه‌و ڕووداوه تۆمار كراوه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وێنه‌كانی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
زانیاریی ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه دووری هه‌ساره‌ی عەتارد له خۆر 47.039.192 كیلۆمه‌تر بووه له‌كاتی دیار ده‌كه و دووری هه‌ساره‌ی عەتارد له زه‌وی 101.082.033 كیلۆمه‌تر بووه و بۆ سه‌عاتێك له كوردستان حاڵه‌ته‌كه بینراوه.