ئه‌گه‌رچى تا پێش ئه‌م ڕووداوه ناوبانگى "دوبه‌ى مۆڵ" كه بازاڕێكى گه‌وره‌ى هاوچه‌رخى بازرگانییه له دوبه‌ى پایته‌ختى ئیمارات له لووتكه‌دا بوو، سه‌ردانیكه‌ڕێكى شارى دوبه‌ى نه‌بوو ئه‌و مۆڵه‌ى نه‌دیتبێ و خه‌ونى به‌وه‌وه نەبینیبێ شتێك له‌وێ بكرێت، به‌ڵام دواى بارانە زۆره‌كه‌ى دوێنێ و ڕووداوى چوونه ژووره‌وه‌ى ئاو بۆ ناو مۆڵ و دووكانه‌كانى، بووه هۆى شكاندنى ناوبانگى ئه‌و مۆڵه.
باران و هه‌واى به‌هێز له ڕێگه‌دایه بۆ ئیماڕات و به‌تایبه‌ت شارى دووبه‌ى
ڤیدیۆى ڕووخانى بنمیچێکی ئه‌و بازاڕه و چوونه ژووره‌وه‌ى ئاو بۆ ناو دووكانه بازرگانی و بڕانده گرانبه‌هاكانى "دوبه‌ى مۆڵ" بووه جێگه‌ى گاڵته‌كردن به ته‌واوى بیناسازیى دوبه‌ی و ته‌نانه‌ت ناوبانگى خراپى ئه‌و مۆڵه میدیا عه‌ره‌بییه جیهانییه‌كانیشى گرته‌وه و چه‌ندان هه‌واڵ له‌باره‌یه‌وه كراوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه زیانه‌كانى ئه‌و ڕووداوه له دووبه مۆڵ و تا ئێسته به پێنج ملیۆن دۆلارى خه‌مڵێندراوه و كێشه‌ى چوونه ژووره‌وه‌ى ئاوه‌كه له گیرانى ده‌رچه‌ى ئاوه‌كان بووه و له شوێنێگ به‌نگى داوه‌ته‌وه و دیواره‌كه‌ى شكاندووه و به‌ڕیوبه‌رى كارگێریى مۆڵه‌كه دڵناییى سه‌لامه‌تى و قه‌ره‌بوویان به به‌شداربووانى مۆڵه‌كه و هاووڵاتییان و سه‌ردانى كه‌رانى داوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئیماراتى داواى له ڕاوچیانى وڵاته‌كه‌ى و خه‌ڵكه‌كه‌ى كردووه كه له ئاماده‌یى دابن و ئاگادارى خۆیان بن كه شه‌پۆلێكى تێكده‌رى باران و هه‌واى به‌هێز له ڕێگه‌دایه بۆ ئیماڕات و به‌تایبه‌ت شارى دووبه‌ى.
دوبه‌ى مۆڵ له ساڵى 2003 ده‌ست به دروستكردنى كرا‌و و ساڵى 2013 كرایه‌وه، له‌لایه‌ن 635 گه‌وره بازرگانى ئمیاراتى دورست كرا و به‌ناوى داونتاونى دوبه‌ى ناوى ده‌ركردووه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مۆڵه بازرگانییه‌كانى جیهان و شه‌شه‌م پڕترین بازاڕى دنیایه كه 200 بڕاندى كه‌لوپه‌لى گرانبه‌هاى لێیه، جگه له فڕۆكه‌خانه و مزگه‌وت و هوتێل، هەزار و 300 ژوورى بازرگانیى جیهانى تێدایه، دورستكردنه‌كه‌ى 48 ملیار دۆلارى پێویست بووه، ناوى له كتێبى گینس تۆمار كراوه به گه‌وره‌ترین مۆڵ له جیهان، ساڵانه پێشوازى له 97 ملیۆن سه‌ردانیكه‌ر ده‌كات.