ئه‌مرۆ كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه به‌ناوی هواوی وای نۆ ئێس كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینه جوانه‌كان، هه‌روه‌ها له‌رووی نرخیشه‌وه گونجاوه ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی قسه‌كانی خه‌ڵكی.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی له تازه‌ترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "وای نۆ ئێس"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كان و خاوه‌ن كوالێتییه‌كی ناوازه‌یه و خه‌ڵكیش زۆر به‌لایه‌وه به‌رهه‌مێكی باشه.
مۆبایلەکە خاوه‌نی سێ كامێرایه و روونیی کامێراکانیشی 48 مێگاپێكسڵه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌یی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه خاوه‌نی سێ كامێرایه و روونییه‌كه‌یشی 48 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵ.
جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 64 بۆ 128 گێگابایت، هه‌روه‌ها سیسته‌می خێرایی بۆ دانراوه و پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه و وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 239 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.