گۆڕانكاری لە خشتەی مووچە دەكرێت

:: AM:08:09:13/11/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان دابەش بكرێت و ئەگەری هەیە شوێنێكی تریش مووچە وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی بە "وشە" دراون، لەو هەفتەیە مووچەی دوو شوێنی تر دابەش دەكرێت و سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت.

ئەگەری هەیە سبەی مووچەی ئەنجوومەنی دادوەریش دابەش بكرێت

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 15059 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌