فێستیڤاڵی جیهانی TED x Amsterdam له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه چوو و كاروان حه‌مید وه‌ك نوێنه‌ری كورد به‌شداری تێدا كرد و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هه‌وڵی ئه‌و گه‌یاندنی ئازاره‌كانی كورد بووه.
جگە لە تورک سەرجەم نەتەوەکانی تری ناوچەکە بانگهێشت کرابوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13 ی تشرینی دووه‌م، كاروان حه‌مید هونه‌رمه‌ندی به‌شداربووی فێستیڤاڵه‌كه به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، فێستیڤاڵی جیهانی TED x Amsterdam كه تایبه‌ته به بارودۆخی په‌نابه‌ران، داوایان لێ كردم به جلوبه‌رگی كوردی و گۆرانیی كوردی به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه بكه‌م، منیش بێ بیركردنه‌وه په‌سه‌ندم كرد له‌به‌ر ئازاری ڕۆژئاوا و چاوه‌ڕێی كارێكی له‌م شێوه‌یه بووم بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ڕۆژئاوا هه‌ڵبڕێژم.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، جگه له توركی داگیركه‌ر، زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌شدار بوون و له‌گه‌ڵ ناوهێنانی كوردستان هه‌موو ئاماده‌بووان به نیشانه‌ی رێزگرتن به‌پێوه وه‌ستان.
"ئه‌م فێستیڤاڵه فێستیڤاڵێكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه زۆربه‌ی كه‌ناڵ و ڕۆژنامه جیهانییه‌كان ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌كه بوون". كاروان حه‌مید وای گوت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه وه‌ك نوێنه‌ری كورد له فێستیڤاڵه‌كه به‌شداری كردبوو، ده‌ڵێ به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌شدار بووم و نیازم ناساندنی كولتووره‌كه‌مان بوو و په‌یامی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ئازار و یه‌ك زمان و یه‌ك فیدابوونم گه‌یانده ئاماده‌بووان.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی