كێشەكانی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی كیمیایی هەڵەبجە چارەسەر دەكرێن

:: AM:08:15:14/11/2019 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كێشەی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی چارەسەر دەكرێت و بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 47 نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات دەنێردرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، كێشەكانی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی كیمیاوی لە پارێزگای هەڵەبجە چارەسەر دەكرێت و 47 بەركەوتووی كیمیاوی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن.

بە ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران، كاروانێكی47 نەخۆشی بەركەوتووانی كیمیاوی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن 
ئاشكرا كراوە، بە ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران، كاروانێكی47 نەخۆشی بەركەوتووانی كیمیاوی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن بۆ چارەسەری، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بڕیار درا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پڕۆژەی نەخۆشانەی بەركەوتووانی كیمیایی لە هەڵەبجەی. 

دوای دروستكردنی نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و دابین كردنی فەرمانبەر و پزیشك بۆ ئەو نەخۆشخانەیە ئێستە كۆمەڵێك كێشەی هەیە بڕیاردراوە بەم نزیكانە بۆیان چارەسەر بكرێت.

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لەهەزار بەركەوتووی چەكی كیمیاوی هەیە و 450یان لە هەڵەبجەن، نزیكەی 40 لەو بریندارانەش لە لێواری مەرگ دەژین و پێویستیان بە چارەسەركردنی خێرا هەیە.



وشە - رامیار جەواد