كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م دانیشتنی بۆ لێپێچینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی ئاشكرا به‌ڕێوه برد.
باڵوێزی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا شایەتی لە دژی ترەمپ دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌وێله ئاشكرای كردووه، یه‌كه‌م دانیستنی كۆنگرێس بۆ تاوتوێكردنی لێپێچینه‌وه له سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی تره‌مپ شایه‌تییان دا له‌لایه‌ن كۆنگرێسمانهكانهوه پرسیاریان لێ كرا، ڤیلیام تایله‌ر باڵوێزی كاتی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا له‌و وه‌ڵامی یه‌ك له پرسیاره‌كان كه هاوكات به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له میدیاكانی ئه‌و وڵاته په‌خش ده‌كرایه‌وه رای گه‌یاند، تره‌مپ پاڵه‌په‌ستۆی خستووه‌ته سه‌ر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هانته‌ر بایدن، كوڕی جۆ بایدن بكات كه ركابه‌ری تره‌مپ بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
تایله‌ر باسی له‌وه‌یش كرد، تره‌مپ رۆژێك دوای پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا پێوه‌ندی به ساندلهند باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و له‌باره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هانته‌ر بایدن قسه‌یان كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا بیر نه‌ماوه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه به‌وه تۆمه‌تباره پاڵه‌په‌ستۆی خستووه‌ته سه‌ر سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا به‌وه‌ی كه‌یسی تێوه‌گلانی كوڕی جۆ بایدن له گه‌نده‌ڵی و خۆ ده‌ربازكردن له باج بورووژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بكاته سه‌ر كه‌سایه‌تی بایدن و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سودی تایبه‌تی لێ وه‌ربگرێت.