رۆژنامه‌نووسێك له تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، له پرسیارێك ئه‌وه وه‌بیر ئه‌ردۆغان ده‌هێنێته‌وه كه تره‌مپ پێى گوتووه "گه‌مژه مه‌به".
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م، ده‌قى ئه‌و پرسیاره‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌مه‌ریكى ئاراسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌كات و ده‌یخاته حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو.
رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌مه‌ریكى بۆ ئه‌ردۆغان: سه‌رۆك تره‌مپ به تۆى گوت گه‌مژه مه‌به
رۆژنامه‌نووسه‌كه كه له تۆڕى فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى بووه به ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "سه‌رۆك تره‌مپ له 11ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو نامه‌یه‌كى بۆ تۆ نارد هانت ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌ى سه‌ربازى بۆ سه‌ر باكورى سووریا ئه‌نجام نه‌ده‌یت، به تۆ ده‌ڵێ لووتبه‌رز مه‌به و گه‌مژه مه‌به، به‌ڵام تۆ كرده سه‌ربازییه‌كه‌ت كرد، ده‌كرێت بۆمان روون بكه‌یته‌وه، بۆچى ده‌نگى سه‌رۆك تره‌مپت فه‌رامۆش كرد؟".
وه‌ك له ڤیدیۆى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت تره‌مپ و ئه‌ردۆغان به رووخسار نیگه‌ران ده‌بن، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كى تر وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌وان هه‌ستیان به خه‌مبارى كردووه كه واشنتن بانگهێشتى فه‌رهاد عه‌بدى تیرۆریستى كردووه "مه‌به‌ستى مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده‌یه".
به‌ر له هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان دۆناڵد تره‌مپ نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆكى توركیا ناردووه و داواى لێ ده‌كات هێرشى سه‌ربازى نه‌كات، نامه‌كه دوور له ئه‌ته‌كێتى سه‌رۆكایه‌تى نووسراوه، بۆیه به‌رپرسانى توركیا ئه‌وكات گوتیان نامه‌كه‌ى تره‌مپیان فڕێ داوه‌ته ناو زبڵدانه‌وه، دواتریش واشنتن به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى نامه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه.