به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له سیاسی و رۆشنبیری و نووسه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌ی و كتێبخانه‌ی به‌درخانییه‌كان، كتێبی ئێزیدی له گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، جه‌عفه‌ر سموو ئاماده‌كاری كتێبه‌كه له چوارچێوه‌ی واژۆكردنی كتێبه‌كه گوتی، كتێبی ئێزیدی له گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی دا، ره‌نج و ماندووبوونی دوو ساڵه، كۆی گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ردوو ساڵی 2014 و 2015 به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت كه له سه‌ر ئێزدییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام به شێوازێكی وردتر و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
له‌به‌ر گرنگی گوتاره‌كان ئه‌و كتێبه بڵاو كراوه‌ته‌وه
زیاتر گوتی، سه‌رۆك بارزانی گرنگییه‌كی زۆر به پێكهاته ئاینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌دات، له‌ماوه‌ی رابردوودا له چه‌ندان گوتار و دانیشتن دا پشتیووانی خۆی بۆ كوردانی ئێزدی دووپات كردووه، له‌به‌ر گرنگی گوتاره‌كان ئه‌و كتێبه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه له لایه‌ن بنكه‌ی رۆشنبیری لالش به ژماره 40 چاپكراوه و له 140 لاپه‌ر پێكهاتووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری