بڕیاره سبەی هەینی 15ی تشرینی دووهم، لە شاری سلێمانی فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری کورد کۆنسێرتی گۆرانی ساز بکات.
بهپێی ئهو ڕاگهیاندراوهی دهست "وشه" كهوتووه تێدا هاتووه كه کۆنسێرتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە ڕێکخراوە و سهعات چواری عهسر لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری بەڕێوە دەچێت.
پیرباڵ ڕۆژانی یەکشەم و دووشهم سهردانی هەڵەبجە و ڕانیە دهكات
بهپێی ئهو زانیاریانهی بڵاو كراوهتهوه بڕیاره دوای سلێمانی پیرباڵ ڕۆژانی یەکشەم و دووشهم سهردانی شارهكانی لە هەڵەبجە و ڕانیە بكات بۆ ئهنجامدانی چالاكی لهو ناوچانهیش.
لیستی بەرهەمەکانی ناو کۆنسێرتەکەی فەرهاد پیرباڵ و ناوی ژەنیارانی کۆنسێرت:
1. (تۆبەکانتان بشکێنن!)، شیعری مەولانا جلال الدین ڕوومی، ئاوازی پیرباڵ.
2. (هەردووکمان هیچین) شیعر و ئاوازی پیرباڵ.
3. (شادی) شیعری پیرباڵ و ئاوازێکی فۆڵکلۆری تورکمانی.
4. (فڕێم مەدە !)، شیعر و ئاوازی پیرباڵ.
5. (بەیانی بوو لە خەو هەڵسام کە ڕووانیم بەفرە) شیعری "پیرەمێرد"، ئاوازی پیرباڵ.
6. چیرۆکی منداڵێکی دایک کوژراوی عیفرینی، ئاواز و گۆتنی کاروان شەهابە.
7. (بەبیرم دێ سلێمانی..)شیعری شێخ ڕەزای گاڵەبانی، ئاوازی پیرباڵ.
8. (لۆ لۆ لۆ؟ کوو کوو کوو؟!) سازدانی کاروان شەهابە.
9. (گۆرانییەک بۆ ئازادی و ڕۆژئاوا)، شیعر و ئاوازی خۆم. من و کاروان پێکەوە.
ناوی ژەنیارەکان:
"دەروێش (عوود) و (فلووت) - کاروان شەهابە (ساز) - عەلی عاشق (کەمانچە) - دڵزار جەمال (دەف - تەپڵ)".
فهرهاد پیرباڵ، نووسهر و مامۆستای زانكۆ له ساڵی 1961 له ھهولێر له دایك بووه، خاوهنی زیاتر له 70 كتێب و لێكۆڵینهوهیه.