چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته كۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی فۆرڕه‌نه‌ری "سه‌ركه‌شی" دروست كرد كه ئۆتۆمبێلێكه تایبه‌ته به ناوچه سه‌خته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌مرۆش ڤۆكسواگن ئۆتۆمبێلێكی له‌م جۆره‌ی به دنیا ناساند.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ڤۆكسواگن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی دروست كرد له جۆری "ئه‌تلاس" كه هاوشێوه‌ی تۆیۆتا فۆرڕه‌نه‌ر تایبه‌تمه‌ندی "ئه‌دڤێنچه‌ری یان سه‌ركێشی" بۆ دانراوه، به واتای ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه تایبه‌ته به ناوچه شاخاوییه سه‌خته‌كان.
شارەزایان دەڵێن ڤۆکسواگن لەم بەرهەمەدا لاسایی تۆیۆتای کردووەتەوە
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه ڤۆكسواگن ئه‌م ساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌وه به دیزاینێكی جوان و بۆدییه‌كی گه‌وره و پته‌و كه هێزێكی زۆری هه‌بێت و به‌رگه‌ی هه‌موو رێگه سه‌خته‌كان بگرێت. به‌گشتی ئۆتۆمبێله‌كه بزوێنه‌ری 3.6 لیتری بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ هێزێ 360 ئه‌سپ و هه‌شت گێڕ كه هێز و خێراییه‌كی ناوازه‌ی پێ به‌خشییوه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.