كۆمپانیای ڤیڤۆ ڕای گه‌یاند كه ئێسته كار له‌سه‌ر به‌هێزترین و خێراترین مۆبایله‌كانیان ده‌كه‌ن، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه ده‌بێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی له هه‌موو دنیادا.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین به‌رهه‌می ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی جۆری "ئێكس 30" نمایش كرد و گوتوویه‌تی، ئێسته كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی تر ده‌كه‌ین كه سیسته‌مێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌هێزی بۆ داده‌نێین كه بتوانێ به ئاسانی هواوی، گالاكسی و ئایفۆن ببه‌زێنێت.
بەرهەمە نوێیەکەی ڤیڤۆ یەکێکە لە بەهێزترین مۆبایلەکانی دنیا
ئه‌وه‌ی له‌و به‌رهه‌مه‌دا جێی سه‌رسامییه كه پرۆسێسهرهكهیهتی، چونكه به سیسته‌می ئیكسینۆس 980 كار ده‌كات كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێ ده‌به‌خشێت. جگه له‌وه‌یش شاشهیهكهی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نیت كه 6.50 ئینج بێ به ڕوونی 4K بێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش مۆبایله‌كه سێ كامێرای بۆ داده‌نرێت كه روونیان 46 مێگاپێكسڵه و وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌خرێته بازاره‌وه نرخه‌كه‌ی نه‌زاندراوه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.