نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو بۆمبه گه‌وره‌كه‌ى ته‌قانده‌وه كاتێك گوتى، "لایه‌نى سێیه‌م" له پشت كوشتنى خۆپێشانده‌رانه. بڕیاره سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و داواى زانیاریى زیاترى لێ بكات.
سێ رۆژه لێدوانه‌كه‌ى نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق له میدیاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق مشتومڕى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت به ترسناكترین لێدوان داده‌نرێت كه له دوو مانگى رابردوودا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراقه‌وه درابێت. هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى نه‌جاح شه‌مه‌رى راى گه‌یاند خۆى بۆمبێكى گه‌وره بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاردانه‌وه‌ى تر‌ى لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ر له هه‌موویان په‌رله‌مان بڕیارى داوه له دانیشتنى سبه‌ى بانگهێشتى نه‌جاح شه‌مه‌رى بكات و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
بۆمبهكهى وه‌زیر چى بوو؟
له ساڵى 2011وه هه‌ر خۆپێشاندانێك له عێراق كرابێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ركوتیان كردووه و به بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌سانى تێكده‌ر و خه‌ڵكى به‌كرێگیراو چوونه‌ته ریزى خۆپێشانده‌رانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپێشانده‌ران ده‌كوژرێن و هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقیش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردبێت. گومانێك زۆر له گازى فرمێسكڕژێن ده‌كرا ته‌نانه‌ت چه‌ندان رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایان كرد خه‌ڵكێك زۆر به‌م گازانه ده‌كوژرێن.
كه‌چى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌و كاته‌دا هه‌ندێك زانیاریى ترسناكى له‌سه‌ر ئه‌م جۆره گازانه ئاشكرا كرد، زانیارییه‌كانى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق له دوو خاڵدا بوو، یه‌كه‌میان دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى بوارى ته‌ناهى له عێراق ئه‌و گازانه‌یان هاورده نه‌كردووه، دووه‌م ئه‌و گازه‌ى له عێراق به‌كار ده‌هێنرێت له دوورى 300 مه‌تر خه‌ڵك ده‌كوژێت.
نه‌جاح شه‌مه‌رى له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه گوتى، "ئه‌و گازه‌ى به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌وه نییه كه حكوومه‌تى عێراق هه‌یه‌تى، ئه‌وه‌یان گه‌وره‌تره و له دوورى 300 مه‌تر خه‌ڵك ده‌كوژێت، لایه‌نى سێیه‌م ئه‌و گازه به‌كار ده‌هێنێ". شه‌مه‌رى ناوى لایه‌نى سێیه‌مى ئاشكرا نه‌كرد. ئه‌م لێدوانه‌یش كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد.
پێشتر ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردبوو كه‌سێك كه به‌رپرسێكى میلیشیاكانى شیعه‌یه له گه‌ڕى یه‌كه‌مى خۆپێشاندانه‌كانى به‌غدا، واته له یه‌كى ئوكتۆبه‌ر تا نۆى ئۆكتۆبه‌ر چه‌كى قه‌ناسى بۆ كوشتنى خۆپێشانده‌ران به‌كار هێناوه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانیش بۆ كوشتنى خۆپێشانده‌ران پێكهێنرابوو، له راپۆرتى خۆیدا ئاشكراى كردبوو زۆرینه‌ى خۆپێشانده‌ران به قه‌ناس كوژراون و فیشه‌ك به‌ر سه‌ر و سنگیان كه‌وتووه.
بۆیه له‌م كاته‌دا كاتێك وه‌زیرى به‌رگریى عێراق كه یه‌كێكه له گرنگترین به‌رپرسه‌كانى دۆخى ته‌ناهیى عێراق ده‌ڵێ لایه‌نى سێیه‌مى به گازێك كه هى حكوومه‌تى عێراق نییه له ناوه‌ڕاستى به‌غدا خه‌ڵك ده‌كوژێت، ئه‌وا لێدوانه‌كه‌ى وه‌ك بۆمبێك ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى پاساو بۆ وه‌زیره‌كه‌ى ده‌هێنێته‌وه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به په‌له كه‌وته روونكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى گوته‌كانى وه‌زیره‌كه‌ى، له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه، كه‌لێنێكى زۆر له نێوان وه‌زیرى به‌رگرى و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى دروست بووه، بۆیه ئه‌وان روونكردنه‌وه‌یان داوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاساویان بۆ هێناوه‌ته‌وه.
له راگه‌یانراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى هاتووه، "مه‌به‌ستى وه‌زیرى له لایه‌نى سێیه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن، ئه‌وانیش مافیاكانن كه چه‌ك به‌كار ده‌هێنن". دواتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌ڵێ پاكانه بۆ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌وان ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كار نه‌هێناوه.
به‌ڵام وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌و داكۆكییهى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان زیاده، چونكه وه‌زیرى به‌رگرى هیچ ده‌زگایه‌كى ته‌ناهى به میلیشیاكانى حهشدیشهوه تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵكو گوتوویه‌تى لایه‌نى سێیه‌م و دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تى عێراق ئه‌و چه‌كانه‌ى نه‌كڕیوه.
وه‌زیر له به‌رده‌م چوار پرسیارى په‌رله‌مان؟
بڕیاره سبه‌ى په‌رله‌مان له دانیشتنێكدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بكات. یه‌كه‌م پرسیار ئه‌وه‌یه كێ بڕیارى بۆ ئێوه ده‌ركرد ئه‌ركى پاراستنى خۆپێشانده‌ران له سوپاوه وه‌ربگرێته‌وه و راده‌ستى پۆلیسى فیدڕاڵى بكاته‌وه كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى ماده‌ى نۆیه‌مى ده‌ستووره؟
سبه‌ى له په‌رله‌مان چوار پرسیار له وه‌زیرى به‌رگرى ده‌كرێت
دووه‌م پرسیار ئه‌وه‌یه چ زانیارییه‌كتان هه‌یه له‌باره‌ی لایه‌نى سێیه‌م كه به كوشتنى خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبارت كردوون؟ سێیه‌م پرسیار زانیاریى ههوڵگریتان چییه له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ى هاورده‌كردنى چه‌ك و گازى فرمێسكڕژێن. چواره‌م پرسیاریش ئه‌وه‌یه چ رێكارییهكتان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئێوه‌ن له‌وه‌ى سه‌رپێچی بڕیاره‌كانى ئێوه‌یان نه‌كردووه و ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه؟
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه دواى لێدوانه‌كه‌ى نه‌جاح شه‌مه‌رى، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌یانراوێكدا به دوورى خسته‌وه گازى فرمێسكڕژێنیان هاورده كردبێت. واته ئه‌و گازه‌ى كه خه‌ڵك ده‌كوژێ تا ئێسته سه‌رچاوه و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى دیار نییه، مه‌گه‌ر سبه‌ى له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان وه‌زیرى به‌رگرى ئاشكراى بكات.
تا ئێسته زیاتر له 300 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانى عێراق كوژراون و 12 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.