كۆمپانیای كاڤیاری ڕووسی له به‌رده‌وامی دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه گرانبه‌ها و ناوازه‌كان، ئه‌مجاره هێدفۆنێكی جۆری ئه‌پڵی به زێڕ داپۆشراوی به‌رهه‌م هێناوه و بڕیاره مانگی داهاتوو به فه‌رمی بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
هێدفۆنه‌كه له جۆری ئایرپۆدس پرۆیه و به زێڕی عه‌یار 18 ته‌واوی هێدفۆنه‌كه و جانتا بچووكه‌كه‌ی تێیدا هه‌ڵیده‌گرن، ڕووپۆشی كردووه و بایی 67 هه‌زار و 790 دۆلار زێڕی تێدا به‌كارهێناوه.
ئه‌م ڕووپۆشكردنه وایكردووه، قورسی هێدفۆنی ئه‌پڵ به ڕێژه‌ی 75% زیاتر بێت، به به‌راورد به هێدفۆنه ئاسایییه‌كه، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هێدفۆنی ئه‌پڵی تێدایه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی نوێ و جیاوازه ڕووپۆشكردنییه‌تی به زێڕ، بڕیاره چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ دروست بكات، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی نرخی ئه‌و هێدفۆنه به زێڕ ڕووپۆشكراوه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
نرخه‌كه‌ی نه‌زانراوه و بڕیاره مانگی داهاتوو بخرێته بازاڕه‌وه و بایی نزیكه‌ی 70 هه‌زار دۆلار به زێڕ ڕووپۆش كراوه
كاڤیار كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به دروستكردنی كاتژمێر و كه‌لوپه‌لی جوانكاری، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌ستی كردووه به به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی گرانبه‌ها و ناوازه، له ماوه‌ی ڕابردوو ئایفۆنی به زێڕ ڕووپۆشكراوی به‌رهه‌م هێنا، جیا له‌وه‌یش جۆرێكی تری ئایفۆنی به به‌ردی سه‌ر مانگ ڕووپۆش كردووه، ئیمزای ستیڤ جۆبزی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده نرخی به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كجار گرانه، به‌ڵام میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌ستێره‌كانی بواره جیا جیاكان، كڕیاری سه‌ره‌كی ئه‌وجۆره به‌رهه‌مه ناوازانه‌ی كاڤیارن و هه‌ندێجاریش خۆیان داوا ده‌كه‌ن، كه بابه‌تێكی تایبه‌تیان بۆ دروست بكه‌ن.