دوێنى عه‌دنان پاچه‌چى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆچى دوایى كرد. ئه‌و سیاسهتمهدارێكى عێراقى بوو هه‌رچه‌نده چه‌ندان پۆستى گرنگى له وڵاته‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستى شستهكانى سه‌ده‌ى رابردوو رایكرد كه‌چى له ئیمارات له بونیادنانى ئه‌م وڵاته به‌شدارى كرد و بۆ ده‌یان ساڵ راوێژكار بوو.
عه‌دنان پاچه‌چى، یه‌كێك بوو له سیاسه‌تمه‌داره به ئه‌زموونه‌كانى عێراق، وه‌ك ماڵپه‌ڕى
BBC ئاماژه‌ى بۆ كردووه چه‌ندان پۆستى گرنگى له ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌گرتووه و له‌وانه له ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بوو، دواتریش كاتێك رژێمى عێراق رووخا عه‌دنان پاچه‌چى ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى حوكم بوو كه به هاوكارى ئه‌مه‌ریكییه‌كان دامه‌زرا بوو.
پاچه‌چى له ساڵى 1959 تا ساڵى 1965 نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى عێراق بوو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌ساڵى 1965 بوو به وه‌زیرى ده‌ره‌وه تا ساڵى 1967 له پۆسته‌كه‌ى مایه‌وه و دواتر وڵاتى جێهێشت.
كوڕى یه‌كێك له سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانى عێراق بوو
عه‌دنان پاچه‌چى له ساڵى 1923 له به‌غدا له دایكبووه كوڕى موزاحیم پاچه‌چى بووه كه له‌ساڵى 1947 له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى فه‌ڵه‌ستین سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو. پاچه‌چى له كۆلیژى ڤیكتۆریا له ئهستكهندهریهى میسر و زانكۆى ئه‌مه‌ریكى له به‌یرووت ده‌خوێنى دواجار له ساڵى 1943 بڕوانامه‌ى به‌كالوریۆس له زانسیته سیاسییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق داواى كار له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى هه‌واڵگرى" كه ئه‌و كات به فه‌رمانگه‌ى ته‌حقیقات جنائى ناسرابوو" داواى دامه‌زراندنى پاچه‌چى ره‌ت ده‌كاته‌وه چونكه له خۆپێشاندانه‌كانى پاڵپشت به جوڵانه‌وه‌كه‌ى ره‌شید عالى گه‌یلانى به‌شدارى كردووه.
له‌ساڵى 1950 پۆستى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى سیاسى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێ ده‌درێت و هه‌شت ساڵ له‌م فه‌رمانگه‌یه كار ده‌كات.
له‌م كاته‌دا پاچه‌چى زۆر به جه‌مال عه‌بدولناسرى سه‌ركرده‌ى میسر كاریگه‌ر بووه ته‌نانه‌ت خۆیشى له یاداشته‌كانى باسى كردووه و بڕواى وا بووه میسر یه‌كێك له وڵاته گرنگه‌كانى عه‌ره‌به و ده‌بێت هه‌میشه عێراق كار بۆ ئه‌وه بكات پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ میسر به‌هێز بێت.
له 13ى ته‌مووزى ساڵى 1958 عه‌دنان پاچه‌چى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ركرا. كه‌چى بۆ رۆژى دواتر واته له 14ى تهمووز كۆده‌تا له عێراق روویدا و رژێمى پاشایه‌تى له عێراق رووخا و له شوێنى ئه‌و عێراق بوو به كۆمارى. ده‌سته‌بجێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێ عه‌دنان پاچه‌چى كرا به نوێنه‌رى عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
عه‌دنان پاچه‌چى رۆژێك به‌ر له كۆده‌تاى 14ى تهمووز له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌كرێت
پاچه‌چى له پۆسته‌كه‌ى مایه‌وه تا ساڵى 1963 كه كۆده‌تایه‌كى تر له‌لایه‌ن به‌عسییه‌وه به‌سه‌ر قاسم و هاوڕێیانى كرا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێ ده‌ستیان بۆ لادانى پاچه‌چى نه‌برد و هه‌ر له پۆسته‌كه‌ى خۆى مایه‌وه. دواتریش كرا به وه‌زیرى ده‌ره‌وه و تا ساڵى 1967 له پۆسته‌كه‌ى بوو، به‌ڵام كاتێك به‌عس جارێكى تر كۆده‌تاى كرد له ساڵى 1968 ئه‌و كات پاچه‌چى له‌ده‌ره‌وه بوو، بڕیارى دا نه‌گه‌ڕێته‌وه و رووى له ئه‌بوزه‌بى كرد.
وه‌ك له‌م ژیاننامه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت عه‌دنان پاچه‌چى وێراى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك پۆستى گرنگى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چه‌ندان جار دوورخراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر مافى دامه‌زراندنى پێ نه‌دراوه، به‌ڵام كه عێراق جێده‌هێڵێ ئه‌وا له ئبوزهبى كارى پێ ده‌درێت و له حكوومه‌تى ئه‌وێ به‌شدار ده‌بێت ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنى ده‌ستوور و سه‌ربه‌خۆى ئیماراتیش به‌شدار بووه.
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌م وڵاته ره‌گه‌زنامه‌ى پێ بدات و وه‌ك راوێژكاریش له حكوومه‌تى ئیمارات دایبمه‌زرێنێت. ئه‌و وه‌ك راوێژكارێك ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ده‌ڕوخێت. ئه‌و كاته پاچه‌چى ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و له ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق به‌شدار ده‌بێت.
له كۆده‌تاكه‌ى به‌عس ناگه‌ڕێته‌وه و له ئیمارات ده‌بێته راوێژكار
چه‌ند مانگێگ پێش رووخانى رژێمى به‌عس پاچه‌چى حزبێكى نوێى دانا به‌ناوى "گردبوونه‌وه‌ى دیموكراسیخوازانى سه‌ربه‌خۆ" به‌ڵام ئه‌م حزبه سیاسیه ته‌نیا دوو ساڵ ته‌مه‌نى هه‌بوو. به‌ڵام وه‌ك كه‌سایه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێى عێراق و حاكمى مه‌ده‌نى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه پۆل برێمه‌ر بوو متمانه‌ى به پاچه‌چى هه‌بوو بۆیه له ئه‌نجوومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى كاتى به‌شدارى به پاچه‌چى كرا. له كانوونى دووه‌مى ساڵى 2004 پاچه‌چى بوو به سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گه‌وره بوو سه‌رۆكى یه‌كه‌م دانیشتنى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بوو له ساڵى 2005 له‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2010 له لیستى ئه‌یاد عه‌لاوى بوو، به‌ڵام نه‌یتوانى كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ.
له 10ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2015 هه‌واڵى مردنى به نه‌خۆشى دڵ بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت راست نییه، ئه‌م جاره له هه‌مان مانگ له 17ى تشرینى دووه‌م له ئیمارات كۆچى دوایى كرد.