له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، کچێکی خەڵکی بۆکان و چوار پیاو لە خۆپێشاندانەکانی دوێنێ ئه‌و شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەم 17ی تشرینى دووه‌م هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان خەڵکی ناڕازییان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا پێنج خۆپێشاندەر گیانیان لە دەستداوە کە یەکیان کچێکە.
بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران
بەپێی هەمان سەرچاوە کە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کچێک بە ناوی "شلێر دادوەند" گیانی لە دەستداوە، ناسنامەی دوو کەسی تر لە گیانبەختکردوانی بۆکان بریتین "هیوا و ئیدریس".
به‌پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه 22 ژنی کورد، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بە دەستی خزم و کەس و کاری خۆیان و هێزه ته‌ناهییه‌كان کوژراون، ئه‌مه‌یش ئه‌و ڕێژه ترسناكه‌ى پێشێڵكردنهى مافى ژنان له‌و ناوچه‌یه‌ى كوردستان پێشان ده‌دات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران جیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و گرتنی خه‌ڵك، په‌نایان بۆ ره‌وانه‌كردنی په‌یامی مۆبایل و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌وانه‌ی له رۆژانی رابردوو خۆپێشاندانیان كردووه به‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌وان تۆمار كراوه و له‌كاتی به‌رده‌وامیان ده‌یانگرن، له‌وكاته‌ی هێزه تایبه‌ته‌كان له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه له ناوه‌ڕاستی تاران رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و له شیراز گوله‌یان بۆ ئاسمان هاوێشتووه بۆ ترساندنی خه‌ڵكه‌كه.