له ڕۆژانی ڕابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به چڕی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌وه، كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی سعوودی له گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێبوون له گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به چڕی بڵاو ده‌كرێته‌وه و پارێزخوازان ئه‌مه به حه‌رام ناو ده‌به‌ن و داوای سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه په‌ڕه‌كانی سعوودیه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نی، هێزه ته‌ناهییه‌كانی سعوودیه بڕیاریان دا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و به پێشێلكاری ئادابی گشتی ناویان برد، هاوكات ڕۆژنامه‌ی "سه‌به‌ق"ی سعوودی بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه ته‌ناهییه‌كان توانیویانه یه‌كێك له‌و گه‌نجانه بگرن كه له شه‌ڕه به كۆمه‌ڵه‌كه به‌شداری كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له دووره‌وه گیراوه، تا ئێسته ڕووخساری هه‌موو به‌شداربووانی تێدا نه‌ناسراوه.
هێزی ته‌ناهی به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن و شه‌ڕی تێكه‌ڵاو به حه‌رام و پێشێلكردنی ئادابی گشتی كۆمه‌ڵگای سعوودیه ناو ده‌به‌ن
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، به گرتنی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه، هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه دانپێدانانی لێ وه‌ربگرن، تا ناوی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی شه‌ڕه‌كه بدات و دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و به گوێره‌ی یاساكانی پێشێلكردنی نه‌ریت و ڕه‌وشتی گشتی، سزای به‌شدارانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه ده‌ده‌ن.
له گرته
ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ، كه ژماره‌یه‌ك كچ هاوشێوه‌ی كوڕان به‌شداری له شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن و بۆكس ده‌هاوێژن و ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، تا ئێسته نازانرێ شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر چییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ، كه به‌شداری كچان و كوڕان به یه‌كه‌وه له شه‌ڕدا حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی ئادابی گشتی وڵاته‌كه‌یه.