لە هەولێر ژمارەیەكی زۆر گوڵ دەچێندرێت

:: AM:09:18:19/11/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەت بە چاندنی گوڵ ئاشكرای دەكات، لە مانگی سێی ساڵی 2020 بە سەتان هەزار گوڵ لە هەولێر دەچێنرێن.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی ئادار چەندان پلانی گەورەمان داناوە بۆ ڕازاندنەوەی شاری هەولێر بە گوڵ.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرای كردووە، بە سەتان هەزار گوڵ ئامادە دەكەین بۆ هەولێر و لە مانگی ئادار هەولێر گوڵڕێزان دەكەین.

80 هەزار گوڵی پەپوولەیی بەرهەم هێناوە 
باس لەوەش كراوە، تەنیا یەك نەمامگەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە 80 هەزار گوڵی پەپوولەیی بەرهەم هێناوە و نەمامگەیەكی تریش 20 هەزار گوڵی بەرهەم هێناوە و لە بەرهەمهێنانی گوڵی زیاتر بۆ ڕازاندنەوەی شار بەردەوامن.

ساڵی ڕابردوو بۆ یەكەمین جار لە هەولێر پێشانگای گوڵی كرایەوە، ئەوەیش وایكرد ژمارەیەكی زۆری نەمامگەكان بەشداری بكەن و نموونەی بەرهەمەكانیان پێشان بدەن.



وشە - رامیار جەواد