ژمارەیەك بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر گیران

:: PM:03:28:19/11/2019 ‌
بنكەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی شارۆكەی سۆران ئاماری مانگێكی گیراوان بە تۆمەتی بازرگانی كردن و ئاڵوودەبوون بەمادە هۆشبەرەكانەوە بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بنكەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی شارۆكەی سۆران، لە ڕێكەوتی 4/9/2019 تا 19/10/2019، لە سنووری سۆران 44 كەس بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەرەكان گیراون.

لە سنووری سۆران 44 كەس بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەرەكان گیراون
ڕوونكراوەتەوە، سەرجەم گیراوان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە رەوانەی دادگای لێكولینەوە كراون.

گرتنی ئەو هاووڵاتییانە لە كاتێكە بەهۆی نزیكی ئێران لە سنوورەكە وای كردووە بازرگانان ناوچە سنوورەیەكان بەكارابهێنن و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە ناوەندی دنیایی ناسراوە بۆ گواستنەوەی مادە هۆشبەرەكان بۆ وڵاتانی تر.




وشە - رامیار جەواد