دوای هاتنی ئای ئۆ ئێس ڤێرژنی 13.2.3 راسته‌وخۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی كاركردنی بۆ مۆبایله‌كان دروست كرد به‌تایبه‌تیش بۆ ئایفۆن 11 كه سیسته‌مێكی نوێیه و كاری پێ ده‌كات. به‌ڵام ئه‌پڵ له ئه‌پده‌یتێكدا ئه‌م كێشانه‌ی هه‌موو ڕاگرت.
ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌ی ئه‌پڵه‌وه گوتویه‌تی، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌پڵ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس 13.2.3ی خستووه‌ته‌كار و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد ئامێره‌كانیان ئه‌پده‌یت كردووه، به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك له ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌كه ئامێره‌كان تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ده‌بوونه‌وه و ئامێره‌كه له كار ده‌كه‌وت.
ئەپڵ بەم ئەپدەیتە کێشەی مۆبایلەکانی چارەسەر دەکات
له‌لای به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانیشدا كێشه‌كان جیاوازبوون هه‌بوو له‌كاتی به‌كارهێنانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راسته‌وخۆ و به‌بێ داگرتنی هیچ شتێك كامێرای مۆبایله‌كه ده‌بووه‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێكی تریان كێشه‌ی شه‌حنیان بۆ دروستبووبوو، جگه له‌وه‌یش ئه‌پده‌یته‌كه مۆبایله‌كانی گه‌رم ده‌كرد و چه‌ندان كێشه‌ی تر، به‌ڵام ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌زووترین كات ئای ئۆ ئێس 13.3 ده‌خرێته‌كار.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.