مه‌رجه ماده‌م له ماڵباتێكی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی تێیدا زاڵه، ئیتر تۆش وا بیت؟ ئایا ماڵبات و كرۆمۆسۆمی كه‌سه‌كان پێوه‌ندی به بابه‌تی ده‌روونی و شڵه‌ژانه‌وه هه‌یه؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ.
توێژه‌ران بۆ دیاریكردنی ڕێژه و شێوازی دروستبوونی خه‌مۆكی، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س له سوید كرد و هه‌مووشیان به هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیان، له‌گه‌ڵ باوك و دایكیشیان تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، به كورتی له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت، هۆكاری بۆماوه‌یی و ماڵبات و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی لێی په‌روه‌رده ده‌بێت، ڕۆڵی سه‌ره‌كی له په‌ڕینه‌وه‌ی په‌تای خه‌مۆكی ده‌گێڕن، وه‌ك چۆن نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریایی له ڕێی به‌ركه‌وتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
توێژه‌ران له وه‌رزانه‌ی "جاما"ی پزیشكیی ده‌روونی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه‌یان به وردی دانا و تێیدا سه‌رنجێكیان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر له ماڵێكدا چه‌ند منداڵێكی تێدا بێت، یه‌كێكیان له هه‌مان دایك و باوك نه‌بێ ،به‌ڵام به‌خێویان كردبێ و ئه‌وانی تر له هه‌مان خێزان بن، ئنجا له نێوان دوو جۆر خێزان ئه‌مه‌یان كردووه، یه‌كێكیان ئاسووده‌ن و ئه‌وی تر خه‌مۆكی زاڵه به‌سه‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كاریگه‌ریی خه‌مۆكی، ته‌نیا پێوه‌سته به‌و ژینگه‌یه‌ی لێی په‌روه‌رده بوون، یان كرۆمۆسۆمیش ڕۆڵی هه‌یه، چونكه ئه‌و منداڵه‌ی له هه‌مان دایك و باوك نییه و له ژینگه‌كه‌دا گه‌وره بووه، ئه‌گه‌ر كرۆمۆسۆم ڕۆڵی نه‌بێ، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كانی ناكه‌وێته سه‌ر.
ئایا کەسێک لە خانەوادەیەکی شڵەژاو بێت تووشی خەمۆکی دەبێ؟
دكتۆر كینیت كیندله‌ر مامۆستای پزیشكی ده‌روونی و زانستی بۆماوه‌یی مرۆیی له زانكۆی ڤیرجینیا كۆمنۆلس له ریچمۆند و سه‌رپه‌رشتاری ته‌واوی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ، قه‌باره‌ی ئه‌و نموونانه‌ی پێشتر له تاقیكردنه‌وه‌كاندا پشكنینیان بۆ كرابوون كه‌م بوون، بۆیه نه‌توانرابوو به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی وه‌ك ئه‌م جاره بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی دروست و یه‌كلاكه‌ره‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بیرۆكه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌ریی بۆماوه‌یی به‌سه‌ر خه‌مۆكیی ئه‌ندامی خێزانه‌وه له ڕێی دوو منداڵی یه‌ك ماڵ كه یه‌كێكیان هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و ئه‌وی تر له هه‌مان دایك و باوكه، زۆر شتی بۆ دۆزینه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد زیاتر بڕوامان به توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆمان هه‌بێ.
ڕاپۆرته‌كانی په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستیی ده‌روونیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له ساڵی 2015 نزیكی 7%ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا تووشی خه‌مۆكی بوون، واته زیاتر له 16 ملیۆن كه‌س كه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متر نییه. ئه‌م خه‌مۆكی و شڵه‌ژانی ده‌روونییه، كێشه‌ی گه‌وره‌تر له داهاتوودا دروست ده‌كات، به تایبه‌تی له‌باره‌ی خوێندن و ته‌ندروستیی جه‌سته و ده‌شبێته هۆی ڕووكردنه ماده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌نانه‌ت هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه بۆ خۆكوشتن.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی سوید گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، به‌ڵێ كرۆمۆسۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌مۆكی و شڵه‌ژانه ده‌روونییه‌كان ده‌كات، به به‌رچاوگرتنی كاریگه‌رییه ژینگه‌یییه‌كانی ئه‌و چوارده‌وره‌ی كه‌سه‌كه‌ی لێ په‌روه‌رده بووه، واته دوو كه‌س كه یه‌كێكیان له ژینگه‌یه‌كی باش په‌روه‌رده بووه به‌ڵام پێشتر دایكی یان باوكی تووشی شڵه‌ژانی ده‌روونی بوون، ئه‌گه‌ری هه‌یه تووش نه‌بێت، به‌ڵام به هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر دایك و باوكی شڵه‌ژانی ده‌روونییان هه‌بێ و ژینگه‌كه‌شی له‌بار بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به خه‌مۆكی زیاتره له كه‌سێك كه له ژینگه‌یه‌كی خراپدایه به‌ڵام دایك و باوكی كێشه‌ی شڵه‌ژانی ده‌روونییان نییه.
جوان لۆبی مامۆستا له كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی واشنتن له شاری سانت لویس كه ئه‌ندامێكی به‌شداربووی ئه‌م توێژینه‌وانه نییه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئاماده‌یییه‌كی بۆماوه‌ییت هه‌بێ بۆ تووشبوون به خه‌مۆكی، ئه‌وا پێویستی به پاڵپشتی ژینگه‌كه‌ت هه‌یه كه ده‌بێ له‌بار بێت بۆ توشبوون، بۆیه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه، بایه‌خدانه به منداڵ له ڕووی سۆزدارییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووریان بخه‌ینه‌وه له هه‌موو ژینگه‌یه‌كی نادروست، چونكه ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی بۆماوه‌ییش هه‌بێ، لاواز ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانیان بكرێ و نه‌خرێنه چاڵه‌وه.
خه‌مۆكی (Depression) یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، ده‌توانرێت به‌وه پێناسه بكرێت كه بارێكی ھه‌ستكردنه به خه‌مباریی، دڵته‌نگی، به‌دبه‌ختی و بێچاره‌یی و ھه‌ستكردن به فه‌رامۆشكراوی و بێ ھیوایی. زۆربه‌مان ھه‌ست به‌م دۆخانه له ساتێك یان ساتێكی تر له ژیانماندا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م و درێژه ناكێشێت. خه‌مۆكی توند و ڕاسته‌قینه بریتییه له كێشه‌ی مه‌زاجی مرۆڤ كه تیایدا ھه‌ست ده‌كات به خه‌مباری، گومبوون، تووڕه‌یی و بێ ھیوایی له ھه‌موو ڕۆژێكی ژیاندا و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
خه‌مۆكی ده‌بێته ھۆی گۆڕان یان لادانی دیدی ئه‌و كه‌سه بۆ خودی خۆی و ژیانی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، به واتایه‌كی تر كه‌سی خه‌مۆك ڕه‌شبینه به‌رانبه‌ر به ھه‌موو شتێك و زۆر نه‌رێنییه به‌رانبه‌ر به ھه‌موو ڕووداوێك و ناتوانێت وا وێنا بكات كه ھه‌ر ڕووداوێك، كێشه‌یه‌ك یان ھه‌ڵوێستێك به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.