بە فەرمانێك فرۆشتنی هەموو جۆرە موڵكێكی شارەوانی وەستێنرا

:: AM:11:59:20/11/2019 ‌

بە فەرمانێك كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی سەر بە وەزارەتی شارەوانی بە واژووی ساسان عەونی وەزری شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاو كراوەتەوە، فرۆشتنی هەر جۆرە موڵكێكی شارەوانی وەستێنرا.

بەپێی بڕیارەكە داوا كراوە كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ راگرتنی فرۆشتنی زەوی و روكن و موڵكی شارەوانی لە كاتی ئێستە تا ئەو كاتەی رێنوێنیی تایبەت بە فرۆشتنی موڵكی شارەوانی دەردەچێ.

فەرمانەكە  ئەمڕۆ چوارشەم 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 بڵاو كراوەتەوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان  و هەڵەبجە و سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەلار و هەڵەبجە، دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی راپەڕین و سۆران كراوە.





وشە - سلێمان تاشان