کەشتییەکی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكی لە ئێران نزیك كەوتەوە

:: PM:01:00:20/11/2019 ‌

بۆ یەكەم جار دوای رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكی لە لایەن ئێرانەوە، کەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكی لینكۆڵن لە گەرووی هورمز تێپەڕی و لە ئێران نزیك كەویتەوە.

بەرپرسێكی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، پێوەندی نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و پۆلیسی كەنارئاوییەكانی ئێران بە سەركەوتوویی ئەنجام دراوە و هیچ كێشەیەكی تەكنیكی و تەناهی رووی نەداوە.
بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گواستنەوەی كەشتییەكان لەم ناوچەیە بكات.

ئەمەریكا گوتوویەتی، بۆیە ئەم کەشتییەی رەوانەی كەنداو كردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گواستنەوەی كەشتییەكان لەم ناوچەیە بكات.

گەرووی هورمز بە دەروازەیەكی گرنگی گواستنەوەی دەریایی هەژمار دەكرێت و یەك لە سەر سێی نەوتی دنیا، لە رێی ئەم گەرووەوە بۆ بازاڕەكانی دنیا دەگوازرێتەوە.

بەگوێرەی "دۆیچەوێلێ" لە حوزەیرانی ئەمساڵەوە كە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكا لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە، یەكەم جارە كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكا دێتە ناو گەرووی هورمزەوە.

هەر لەو مانگەدا دوو كەشتی نەوتهەڵگر هێرشیان كرایە سەر كە ئەمەریكا ئێرانی بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار كرد، بەڵام لە لایەن ئێرانەوە ئەو تۆمەتانە رەت كرایەوە.

گەرووی هورمز زۆر قووڵ نییە، بۆیەش پاپۆڕە جەنگییەكان بە هەستیاری لەم ناوچەیە دەجووڵێنەوە. ئێران چەندان جار هەڕەشەی كردووە ئەگەر رێی هەناردەی نەوتی لێ بگیرێت گەرووەكە دادەخات.



وشە - سلێمان تاشان