كۆمپانیای جاگواری بریتانی نموونه‌یه‌كی نوێ و مۆدێلی تازه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری XE خسته‌ڕوو، كه به یه‌كێك له جوانترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێله‌كان له سه‌ر گۆی زه‌وی پۆلێن ده‌كرێت.
مۆدێلی نوێ ئۆتۆمبێله‌كه ناوی Jaguar XE 2020ه و به دیزاینێكی زۆر شیك و سه‌رنجڕاكێش به‌رهه‌م هێنراوه و ده‌رچه‌ی هه‌وایی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ته‌وژمی هه‌وا وه‌ربگرێ له كاتی لێخوڕین، ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تایبه‌ت بۆ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل دروست كراوه و واته ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی تایبه‌ت بۆ پێشبڕكێیه، به‌ڵام بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
یه‌كێكه له شیكترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی
ئۆتۆمبێله نوێكه بنمیچی سه‌ره‌وه‌ی پانۆرامایه و ده‌كرێته‌وه و ده‌توانرێ شوفێر و سه‌رنشینانی ئارامی و چێژ له كه‌شوهه‌وای خۆش و گونجاو وه‌ربگرن، بنمیچه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. به‌تایبه‌ت كاتێك گه‌شتی ماوه درێژ ده‌كه‌ن و پێویستیان به هه‌واگۆڕینی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێت.
ناوه‌وه‌ی به پێنج كوشنی ڕووپۆشكراو به پێستی تایبه‌ت و ده‌شبوولی پێشه‌وه‌یشی به پێشكه‌وتووترین سیسته‌می مه‌ڵتی میدیا و شاشه‌ی پێشكه‌وتوو پێكهاتووه كه به له‌مس كار ده‌كه‌ن.
سیسته‌می كامێرای چاودێری له هه‌ر چواری لای
ئۆتۆمبێله‌كه بوونی هه‌یه و به ته‌واوی هه‌ستیاره و به وزه‌ی كاره‌با و به‌نزین كار ده‌كات و بزوێنه‌ره‌كه‌ی دوو لیتر ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 300 ئه‌سپی هه‌یه.