هه‌رچه‌نده بۆ ڕاگرتنی هێرشی داگیركاری توركیا هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتن ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توركیا واژوو كرد، به‌ڵام دوای زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كان، تا ئێسته ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به ئه‌نكه‌ره‌یان داوه جێبه‌جێیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی حكوومه‌تی توركیای نیگه‌ران كردووه و ئه‌و بۆچوونه‌یشی سه‌لماندووه، كه زلهێزان له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی توركیا نین و ئێسته‌یش به هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌وه توركیا ناتوانێ پێشڕه‌وی زیاتر بكات.
له نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی ده‌ستیان به هێرشی داگیركاری بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ئه‌نكه‌ره و ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توركیا ڕاگه‌یاند و ماوه‌ی 72 سه‌عاتیان دانا، تا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا بكشێنه‌وه و ناوچه‌ی ئارام له‌و سنووره دروست بكرێ، چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته سۆچی ڕووسیا و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنی مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ڕاگه‌یه‌نرا، به گوێره‌ی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش به هه‌مانشێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بوو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ماوه‌ی 150 سه‌عات به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر پاشه‌كشه بكه‌ن و له‌و ناوچه‌یه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و توركیا نوایه‌كی ئارام بۆ ئه‌و سێ ملیۆن و 600 هه‌زار په‌نابه‌ره سوورییه دروست بكه‌ن، كه له توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌موو ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ی له نێو ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و واشنتن واژووی كرد، هیچ یه‌كێكی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌نگاوی كرده‌ییشی بۆ نه‌نراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا سووڕانه‌وه‌ی كاروانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ڕووسیایه له ناوچه‌كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بده‌ن.
ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا په‌راوێز خستووه
ئه‌م سستیه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه و توندوتۆڵبوونی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و واشنتن به ته‌واوی توركیای نیگه‌ران كردووه و گه‌وره دیپلۆماتكارانی ئه‌نكه‌ره دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نه‌بن، ئه‌وا ئه‌وان ده‌ست به پێشڕه‌وی زیاتر بۆ سه‌ر هێزه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتن و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆبووه‌وه، به‌ڵام له‌وێ ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیبوو له‌وه‌ی تره‌مپ گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام تره‌مپ و به‌رپرسانی كۆشكی سپی وه‌ڵامیان دابووه‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه مه‌زڵووم كۆبانێ و هێزه‌كانی گه‌وره‌ترین ڕۆلیان له تێكشكاندنی داعش هه‌بووه و ئه‌وان هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین دژ به داعش و ناكرێ ئه‌و هه‌وڵ و قوربانیانه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
به گوته‌ی شاره‌زایان هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا بۆ چوونه ناو خاكی سووریا و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی كه‌م و دواتریش ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌ی واشنتن و مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره، توركیایان خستووه‌ته ناو دۆخێكه‌وه، كه نه‌ده‌توانێ ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ و نه‌ده‌یشتوانی پاشه‌كشه بكات.
دوو ڕێككه‌وتنی هاوشێوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌گه‌ڵ توركیا وایكردووه كه ئیتر ئه‌نكه‌ره نه‌توانێ یاری له‌سه‌ر په‌تی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا بكات و خواسته‌كانی به یه‌كێك له‌و وڵاته بێنێته دی، له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه دیشی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بكات به ته‌واوی ده‌چێته پاڵ وڵاتی دووه‌م، كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌م سیاسه‌ته سوودمه‌ند بوو، به‌ڵام مۆسكۆ و واشنتن ئه‌م جۆره یارییه‌یان له ڕێی دوو ڕێككه‌تنی هاوشێوه له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره كۆتایی پێ هێنا، ئێسته توركیا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك پابه‌ندنه‌بوونی خۆی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌ك ڕابگه‌یه‌نێت، واته له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا ڕایگه‌یاندووه و پابه‌ندی هه‌ردوو ڕێككه‌وتنه نابێ، به‌مه‌یش گوشار و فشاری هه‌ردوو وڵات بۆ سه‌ر توركیا دروست ده‌بن.
جاران توركیا له‌سه‌ر په‌تی مۆسكۆ و واشنتن یاریی ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته له ڕێككه‌وتنی هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته بكشێته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه له هه‌ردووكی بكشێته‌وه، چونكه به‌جۆرێك له جۆڕه‌كان ڕێككه‌وتنه‌كان هاوشێوه‌ن
دیوێكی تری وه‌ك زۆرێك له پسپۆران و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه باسی لێوه ده‌كه‌ن، ڕێككه‌وتنی نهێنی نێوان مۆسكۆ و واشنتنه له‌سه‌ر سووریا، هه‌رچه‌نده له ڕووكه‌ش هیچ جۆره ڕێككه‌وتنێك هه‌ستی پێ ناكرێ، به‌ڵام له واقیع و به لێكدانه‌وه‌ی دۆخه‌كه، شاره‌زایان پشتڕاستی بوونی ڕێككه‌وتنێكی نهێنی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر پرسی سووریا ده‌كه‌نه‌وه.
بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی ڕێككه‌وتنی نهێنی ئه‌و دوو وڵاته، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خۆی له نه‌هێشتنی توندوتیژی و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه ده‌بینێته‌وه، بێگومان ئه‌مه‌یش بێ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه كارێكی قورس و دژوار ده‌بێت، جیا له‌وه‌یش ڕووسیا ده‌یه‌وێ هێزی ئه‌سه‌د بگه‌ڕێنێته‌وه ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌یش به بڕوای هه‌ردوولا كارێكی قورس نییه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ر یه‌كتر ناكه‌وێت.