له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی ماڵی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، كه فراكسیۆنه گه‌وره‌كان به‌شدارییان تێدا كردبوو، بڕیاریان دا ماوه‌ی 45 ڕۆژ مۆڵه‌ت به حكوومه‌ت بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی ئه‌نجام بدات، له دوای ئه‌وه‌ی له میدیاكان ئه‌وه‌ی بڵاو كرایه‌وه له گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌ت دوو وه‌زیری كورد دێنه گۆڕین. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هەواڵە ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی میدیاكان له‌سه‌ر گۆڕانكاری پۆستی وه‌زیره كورده‌كان باسیان كردووه، شیكردنه‌وه‌ی میدیایی خۆیانه و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابەتە به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
سه‌رۆك وه‌زیران ناوه‌كان بۆ ئێمه ده‌نێرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌زیره كورده‌كانیشی تێدا بێت
زیاتر روونی دەکاتەوە، راسته عادل عبدولمه‌هدی بڕیاری داوه هه‌ندێك گۆڕانكاری له پۆستی چه‌ند وه‌زاره‌تێك ئه‌نجام بدات، بەڵام سه‌رۆك وه‌زیرانه ناوه‌كان بۆ ئێمه ده‌نێرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌زیره كورده‌كانیشی تێدا بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق كه ماوه‌ی 28 رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه و به سه‌دان كوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه حكوومه‌ت ناچار كراوه چه‌ندان بڕیار ده‌ربكات و گۆڕانكاری له پۆسته كارگێرییه‌كان ئه‌نجام بدات و به‌شێك له به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان بداته داداگا.