21ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک، بە ڕۆژی جیهانیی تەلەفزیۆن دانراوە و مامۆستایەکی تەکنیکیی میدیا باس لە گرنگیی تەلەڤزیۆن دەکات و دەڵێت: بە نەمری دەمێنێتەوە، سەرەڕای کەمبوونەوەی بینەر، بەڵام کاریگەریی خۆی لەدەست نادات.
تەلەڤزیۆن کە لە ساڵی 1886 بۆ یەکەمجار بیرۆکەکەی دامەزرا و دواتر گەشەی کرد و لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەمدا ئیدی خەریک بوو گەشەی دەکرد و لە جەنگی جیهانیی دووەمدا بە تەواوی بڵاو بووەوە و بەشێکی گرنگی بانگەشەی وڵاتان بوو بۆ شەڕ، لە مێژوویدا هەمیشە هۆکارێکی گرنگ و سەرەکیی میدیا و گەیاندن بووە تا گەیشتووە بەمڕۆ، ئەگەرچی لەم سەردەمەدا بە تەواوی سۆشیاڵ میدیا ژێری پێ لەق کردووە.
نەجات ڕۆستی، مامۆستای بەشی تەکنیکیی میدیا لە پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی و بەڕێوبەری ڕێکخراوی میدیا بە "وشە"ی گوت: تەلەڤزیۆن بووەتە پێویستییەکی ڕۆژانە و لە شوێنی ماڵ و کارکردن هەیە و زۆربەی کات تەماشای دەکەین و چاوەڕێ دەکەین زانیاریی نوێ و گرنگ ببیستین، بۆیە گرنگە کە تەلەڤزیۆن گرنگی خۆی لەدەستنەدات و گرنگی بە بابەتەکانی بدات و لە کۆمەڵگەیەک بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە زانیاری و بەرنامە پێشکەش بکات، تەلەفزیۆن کە دادەمەزرێت مەبەستی سەرەکیی دروستکردنی کۆمەڵگەیە.
ههڵبهت پێناسه و هۆكار بۆ تهلهڤزیۆن بهپێی وڵات و شوێنهكان دهگۆڕێ. بۆ نموونه له ئهمهریكا ههرگیز تهلهڤزیۆن بۆ دروستكردنی كۆمهڵگه نهبووه، بهڵكوو هۆكارێك بووه بۆ ڕاكێشانی سهرنجی كۆمهڵگه، ههروهها ئهوهیش تا ڕادهیهك كۆن بووه ئهگهر تهلهڤزیۆن به پێویستیی سهرهكی ههژمار بكهین، چونكه ئێسته مۆبایل و تابلێت بههۆی ئینتهرنێت و ههروهها سۆشیاڵ میدیاوه، ئهو گرنگییهی به تهواوی له تهلهڤزیۆن سهندووهتهوه.
ئەو مامۆستایەی تەکنیکیی میدیا نیگەرانە لە تەلەڤزیۆنە کوردیەکان و دەڵێت، تەلەفزیۆنە کوردیەکان ئەوەندەی بەرنامەی هونەری و کۆمیدی تێدایە و گرنگی بە درامای تورکی دەدرێت، ئەوەندە گرنگی بە بەرزکردنی لایەنی ڕۆشنبیری تاک کەمە، بینەرانیان لە خۆیان تۆراندووە.
"ساڵانی ڕابردوو کە ژمارەی تەلەڤزیۆنە ناوخۆییەکان کەم بوو، خەڵک بە تامەزرۆییەوە سەیری تەلەفزیۆنی دەکرد و تەنانەت کاتی بەرنامە و دراما و هەواڵەکانیش دەزانی و بە تامەزرۆییەوە بە دیاریەوە دادەنیشت" نەجات ڕۆستی وای گوت.
ئاماژەی بەوەش دا، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بینەری تەلەڤزیۆن هەیە، لەبەر ئەوەی ئێستا لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و مەڵتی میدیا کە لە ناو مۆبایلێکی زیرەکی بچووکدا یان لە شاشەیەکی کۆمپیوتەردا هەیە، ئەمەش وای کردووە بینەری کەم ببێتەوە، بەڵام هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە و نامرێت و بینەری تایبەتیی هەیە.
لە مانگی دیسەمبەری 1996، ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان رۆژی 21 نۆڤەمبەری بە رۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆن راگەیاند، بەمەیش لەپاڵ رۆژی ئازادیی رۆژنامەوانی، رۆژی جیهانیی پێوەندی و رۆژی گەشەپێدانی زانیاریی جیهانی، رۆژێك بۆ ئامرازی تەلەڤزیۆن دیاری كرا كە هەر لەسەرەتای دەركەوتنیەوە، بە یەكێك لەئامرازە جەماوەرییە كاریگەرەكانی جیهان ناسراوە، ئامانج لەدیاریكردنی ئەو رۆژە، بەدەستهێنانی پشتیوانیی حكومەت و رێكخراوەكان و كەسایەتییەكانە بۆ میدیای تەلەفزیۆنی بەئامانجی پێشكەشكردنی بێلایەنانەی زانیاریی لەبارەی پرسو روداوە گرنكەكان كە كاریگەریی دەبێت لەسەر كۆمەڵگا.
سلێمانی – ئاریان محەمەد