دوای ئه‌وه‌ی "وشه" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی دوو شه‌ودا بۆمب و ته‌قه‌منی له سنووری ڕاپه‌ڕین هه‌ڵدراوه‌ته به‌رده‌م ماڵی چه‌ند كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاسایشی ئه‌و سنووره ده‌ڵێن، ئاگاداری ئه‌و كه‌یسه‌ن و له لێكۆڵینه‌وه دایه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام دراوه، سكاڵایان تۆمار كردووه
شه‌وی 16 له‌سه‌ر 17ی ئه‌م مانگه، نارنجۆكێك له به‌رده‌م ماڵی كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی "عه‌بدوڵا نووره‌دینی" له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی قه‌ڵادزێ دانراوه‌ته‌وه و ته‌قیوه‌ته‌وه، هاوكات شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19 ئه‌م مانگه له هه‌مان ناوچه، نارنجۆكێكی تر له به‌رده‌م دووكانی كادرێكی پارتی به‌ناوی "سامان شاخه‌وان عه‌زیز" دانراوه و ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه پێشتریش ته‌قه له ماڵی كادرێكی پارتی كرابوو له گوندی گرده‌سپیان له ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵادزێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، محه‌مه‌د فازڵ گوته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌و ڕووداوانه‌ن كه له چه‌ند شه‌وی ڕابردوو ڕووی داوه، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه پێوه‌ندی به كاری حزبییه‌وه نییه و ئاسایش هه‌وڵیداوه هه‌موو كه‌سێك به‌بێ جیاوازی پارێزراو بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام دراوه، سكاڵایان تۆمار كردووه و ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستی پێ كردووه. به‌ڵام ئاماژه‌ی به گرتنی هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره نه‌دا
به‌گوێره‌ی قسه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین " ئه‌و حاڵه‌ته نۆرماڵه و زۆرجار دووباره بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش له سنووری سلێمانی ده‌یان جار سووكاتی به كادرانی پارتی كراوه و هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو كادری پارتی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم به وێنه‌ی مام جه‌لاله‌وه سووكاتی به‌و كادرانه كردبوو.