زۆرێك به شارێكى مێژوویى و هونه‌رى ده‌زانن، زۆرێك له‌وانه‌ى وه‌سفیان كردووه به شارێكى هێمن و دڵڕهفین وه‌سفى ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌م شاره پایته‌ختى ده‌وڵه‌تێكه له زۆربه‌ى قۆناغه مێژووییه‌كان سیاسه‌تى بێلایه‌نى په‌یڕه‌و كردووه، ئه‌و شاره‌یش ڤییه‌نایه كه پایه‌ختى نه‌مسایه و هاوكات به پایته‌ختى سیخوڕانیش ده‌ناسرێت.
یه‌كێك له‌و شاره جوانانه‌ى ئه‌وروپا، زۆرجار وه‌ك شوێنێكى میوزیك و هونه‌ر ده‌ناسرێت، له 10 ساڵى رابردوودا چوار جار به یه‌كێك له باشترین شاره‌كانى دنیا دانراوه بۆ ژیان و بژێوى، زۆربه‌ى كات حكوومهتهكهیشى په‌یڕه‌وى بێلایه‌نى ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات دوور بێت له‌و پلانگێڕیانهى كه له‌سیاسه‌تى نێوه‌ده‌وڵه‌تى ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م شاره ناسراوه و جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئه‌م شاره به پایته‌ختى سیخوڕ‌ى ده‌ناسرێت:
ئاماده‌كردن/ فەیسەڵ خەلیل
مۆنتاژ/ رۆزی عه‌بدولره‌حمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..