فەیسبووك بەرنامەیەكی نوێ رادەگەیەنێ و پاداشتی بەكارهێنەرانیشی دەكات

:: PM:12:08:26/11/2019 ‌
كۆمپانیای فەیسبووك بە مەبەستی خستنەڕووی بەرنامەیەكی نوێی كە پێوەستە بە لێكۆڵینەوە لەسەر بەرهەمەكانی كۆمپانیاكەی، دەیەوێت لە بەرانبەر راپرسی و وەرگرتنی بۆچوونی بەركاهێنەرانی، پاداشتی بەشدارانی راپرسییەكانی بكات.

ئەمڕۆ سێشەم 26ی تشرینی دووەم، كۆمپانیای فەیسبووك بەرنامەی  (Viewpointsـی خستەڕوو كە تایبەتە بە وەرگرتنی بۆچوونی بەركاهێنەرانی فەیسبووك لەسەر بەرهەمی جیاوازەكانی كۆمپانیایەكە.
لە بەیاننامەیەكدا كۆمپانیاكە دەڵێ، هەموو ئەوانەی فەیسبووك بەكار دەهێنن و بەشداری راپرسییەكانی كۆمپانیاكە دەكات بۆ خستنەڕووی بۆچوونەكانی لەسەر خزمەتگوزارییەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام و واتسئاپ و پۆرتاڵ، چۆنیەتی پێشخستنیان، ئەوا پاداشت دەكرێن و  بڕەكەشی دەگاتە 600 دۆلاری ئەمەریكی.
بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبووك، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەو بەرنامە نوێیەی فەیسبووك بكەن دەبێت بەشداری لە  (Facebook Viewpoints) بكەن، پاشان كۆمپانیاكە بانگهێشتنامەت بۆ دەنێریت و ئاشنای بەرنامەكە و پاداشتەكەت دەكات، بە جۆرێك بەشدارانی بەرنامەكە لەسەر كۆكردنەوەی ژمارەی خاڵ پاداشت دەكرێت.

بڕی پاداشتی بەشداری لە راپرسییەكە دەگاتە 600 دۆلار


لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئامانجی ئەو راپرسییە و كۆ كردنەوەی زانیارییە ئەوەیە كە رێگری لە دیوە نەرێنییەكانی سۆشیال میدیا بگرێت و سوودەكانیشی بۆ بەكارهێنەران زیاتر بكات، گوتی "ئەو زانیارییانەی لە بەشداربووی بەرنامەكە پێویستە ئەوەیە، ناو، ناونیشانی ئەلكترۆنی، جێگەی نیشتەجێبوون، رۆژی لەدایكبوون و رەگەز، مەبەستیش لەو زانیارییانە ئەوەیە كە ئەو كەسەی بەشداری لە راپرسییەكان دەكات، كۆمپانیاكە دەیەوێت بزانێت كەسێكی گونجاوە یان نا". 

دووپات لەوەیش کراوەتەوە، كۆمپانیای فەیسبووك دڵنیایی دەداتە بەكارهێنەرانی كە ئەو زانیارییانە بۆ فرۆشتن نین، تەنانەت بۆ پرسی تریش بەكار ناهێنرێت لەوانە بەشداری كردنی ئەو هەژمارە لە چالاكی تر و بەستنەوەی بە بەرنامەی تر بێ وەرگرتنی رەزامەندی بەكارهێنەر، هەر كاتێكیش بەشداری بەرنامەكە بیەوێت دەتوانێت لە بەرنامەكە بچێتە دەرەوە. 

 بەڵێنەكانی فەیسبووك لە كاتێكدایە لە مانگی تەمووزی رابردوو لەلایەن لیژنەی بازرگانی فیدڕاڵی ئەمەریكی، لەسەر بەكارهێنانی زانیاری بەكارهێنەرانی فەیسبووك بۆ پرسی تر، كۆمپانیایەكە بە پێنج ملیار دۆلار سزا درا، ئەمەش گەورەترین سزایە تا ئێستە بەسەر كۆمپانیایەكە سەپێنرا بێت.

لە ئێستەدا ژمارەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە سەرانسەری دنیا، بۆ دوو ملیار و 400 ملیۆن بەكارهێنەر بەرز بووەتەوە.



وشە - فه‌رمان سادق