له‌م دواییه چینییه‌كان به به‌رده‌وامی ڕوو له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ن و دواجاریش دیزاینی پرۆژه‌ی ڕێگای نوێی ئاوریشم له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه بڵاوكرایه‌وه و پسپۆرانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چینییه‌كان خه‌ونی دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تێكی هاوشێوه‌ی مه‌غۆله‌كانیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ ته‌واوی ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش پشت به ستراتیجی جه‌نگیزخان ئیمپراتۆری مه‌غۆله‌كان ده‌به‌ستن.
ئه‌میل ئاڤدلیانی پسپۆری مێژوو و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی تیبلیسی جۆرجیا له بابه‌تێكدا كه له پێگه‌ی ناوه‌ندی "بیگن سادات"ی ئیسرائیلی بۆ توێژینه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه پرۆژه‌ی ڕێگای نوێی ئاوریشم كه په‌كین دیزاینی كردووه و خه‌ریكی هه‌نگاونانه بۆ دروستكردنی، هه‌مان ستراتیجی جه‌نگیزخانه كه له‌گه‌ڵ ته‌یموور له‌نگ ئه‌نجامی دا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی نێوان چین و ناوچه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ته‌واوی بپارێزن و بازرگانی له نێوان چین و ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن، هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌یش بوو كه دواتر مه‌غۆله‌كان له ڕێی بازرگانییه‌وه وردترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر جیوگرافیا و سوپا و هێز و ده‌سه‌ڵاتی شانشینه‌كانی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست كه‌وت، كه بۆ هێرشكردنه سه‌ریان و ڕووخاندن و داگیركردنیان ئاسانكاری یه‌كجار زۆری بۆ كردن.
ده‌یه‌وێ ستراتیجی مه‌غۆل بێ هێرشكردن و به‌كارهێنانی سوپا دووباره بكاته‌وه
ئامانجی چینییه‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ستراتیجه و ده‌یانه‌وێ ده‌ریای ناوه‌ڕاست تا زه‌ریای ئارام له ڕێی شه‌قام و ئامرازی گواستنه‌وه‌ی زۆر خێرا به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه و به‌هێزترین و خێراترین ڕێی ستراتیجی بازرگانی دروست بكه‌ن و ده‌یان وڵات و ناوچه‌یش ده‌كه‌وێته نێو ئه‌و ستراتیجه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش په‌كین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به پرۆژه‌كه له ناوچه‌كانی سنووری وڵاتی خۆی كردووه، له‌گه‌ڵ ڕووسیا و وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئاسیایش له هه‌ماهه‌نگیدایه و له ته‌ك ئه‌وه‌یش زۆر دوورتر ڕۆیشتووه و پاره و قه‌رز به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات تا له په‌كین نزیك ببنه‌وه و ڕێ به بازرگانی و ده‌ستگرتن به سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بده‌ن، تا چین وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكات و ئه‌و كاڵایانه‌ی چین پێویستییه‌تی له ئێسته‌وه وه‌به‌رهێنانیان تێدا ده‌كات و ئاماده‌یان ده‌كات، تا دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی ڕێی ئاوریشمی نوێ هاورده‌ی چینیان بكات و له‌وێوه‌یش گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی كاڵای چینی هاورده‌ی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه بكات.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، مه‌غۆله‌كان یه‌كه‌م هێزبوون كه دركیان به دروستكردنی ڕێی بازرگانی له نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كردووه و له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ئه‌وان هه‌نگاویان بۆ ئه‌و پرۆژه ستراتیجییه برد و سه‌ره‌تایش به‌ر له‌وه‌ی تا به‌غدا بێن و داگیری بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ته‌یموور له‌نگی و میر و پاشاكانی سه‌ر ڕێی گه‌یشتن به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و ده‌ستیان به كاری بازرگانی كردووه، بۆ ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین قازانجیان كردووه و ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌مووان به مه‌حاڵیان ده‌زانی، توانیویانه بیكه‌ن به ڕاستی.
به دروستكردنه‌وه‌ی ڕێی ئاوریشم و پێدانی قه‌رز به وڵاتان هه‌وڵی هه‌ژموون سه‌پاندن ده‌دات
جیاوازی ستراتیجه‌ی ئه‌وسای مه‌غۆل و ئێسته‌ی په‌كین ئه‌وه‌یه، كه مه‌غۆله‌كان دواتر به دوژمنداری هه‌موو لایه‌ك و ترس و تۆقاندن و كوشتن هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كرد و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان وێران كردن، به‌ڵام ئێسته په‌كین ئه‌و ئامانجه‌ی نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان به وردی كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به هاوبه‌شی ئه‌و ستراتیجه جێبه‌جێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌ك له ڕووی كردارییه‌وه ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه بڕووخێنن، به‌ڵكوو له ڕووی ئابوورییه‌وه ته‌واوی ولاتانی ناوچه‌كه ده‌خه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان و به قه‌رز و به سیاسه‌تی پاراستنیان له هێرشی ده‌ره‌كی ده‌یانكه‌ن به هاوپه‌یمانی ستراتیجی خۆیان و هه‌موو خواسته‌كانی خۆیان له وڵاته‌كان ده‌هێننه دی، جیا له‌وه‌یش به وردی پێوانه‌ی خواست و ویستی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه و ده‌یانه‌وێ به هه‌زاران پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی ژێرخان و ستراتیجی له‌م وڵاتانه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دووریان بخه‌نه‌وه و به ته‌واوی بۆ لای خۆیان كێشیان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده بنه‌ڕه‌تی پرۆژه‌كه‌ی
په‌كین و مۆسكۆ سه‌رچاوه‌ی له‌م ستراتیجه‌ی مه‌غۆل وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێ به هێرش و جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه و خاكه فره‌وان و ناوچه به پیته‌كان و پڕ له سامانی سروشتی داگیر بكه‌ن، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ حكوومه‌ته‌كانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن به دارده‌ستی خۆیان و وه‌ك سه‌ركارێك ڕێنماییان بكه‌ن تا ئامانجه‌كانی مۆسكۆ و په‌كین بهێننه دی و پێویست ناكات له‌شكری خۆیان بۆ ئه‌و ژینگه و ناوچه جیاوازانه ڕه‌وانه بكه‌ن، كه ئه‌مه بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زه‌به‌لاح و زیانی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ ئابووری هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.