ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی به شێواز و رێگه‌ی تر به‌رده‌وامه له ناردنی نه‌وت، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزای به‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
ماڵپه‌ڕی RT ی رووسی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م، لێدوانه‌كه‌ی جیهانگیری بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێمه بگه‌ینێته خاڵی سفر، ئێمه به رێگه و شێوازی تر نه‌وت ده‌فرۆشین".
جێگرى سه‌رۆكى ئێران: له فرۆشتنى نه‌وت به‌رده‌وامین
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران باسی له‌وه نه‌كردووه، ئه‌و شێوازانه چین و چه‌ند نه‌وت له‌ماوه‌ی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ ئێران له مه‌ترسیدایه و ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێ شكست به ئێمه بهێنن".
له مانگی ئایاری ساڵی 2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه و له مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر كه‌رتی وزه و نه‌وتی ئێران سه‌پاند به‌گوێره‌ی ئه‌و سزایانه هیچ وڵاتێك بۆی نییه نه‌وتی ئێران بكڕێت، كه‌چی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ئێران به قاچاخ و نهێنی بڕێك نه‌وت ده‌فرۆشێت.