له رۆژى جیهانى قوربانیانى چه‌كى كیمیایى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى چه‌ندان به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى له لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه كه له لاپه‌ڕه‌ى مۆرگان ئۆرتۆگاسى گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه دانراوه.
له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، هێشتا چه‌كى كیمیاى له هه‌ندێك وڵاتى دنیا به‌كارده‌هێنرێت، له‌وانه له‌لایه‌ن رژێمى سووریاوه به‌رده‌وام هه‌موو ساڵێك به‌كار هاتووه.
ئه‌مه‌ریكا: رژێمى سووریا هه‌موو ساڵێك چه‌كى كیمیایى به‌كارده‌هێنێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ى له ساڵى 2013 رژێمى سووریا هاتووه‌ته ناو رێككه‌وتنى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایى، هه‌موو ساڵێك پێشێلى رێككه‌وتنه‌كه‌ى كردووه و ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه كۆ كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ له مانگى ئابى ساڵى 2013 رژێمى ئه‌ه‌د گازى سارینى له غوته به‌كار هێناوه كه زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌سى كوشتووه و دواتریش له‌مانگى ئایارى ئه‌مساڵ گازى كلۆرى به‌كار هێناوه.
له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى شەڕی سووریا، رژێمى ئه‌سه‌د چه‌ندان جار به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى له دژى خه‌ڵكى سڤیل به‌كار هێناوه.