به‌رێوبه‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر رژده له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی و كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بێته 400 هه‌زار دینار.
ئه‌گه‌ر یاسای ژماره نۆی عێراق جێبه‌جێ بكرێت زۆر باشه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، حازم ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، له عێراق ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بگاته 60 ساڵ خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌پێی یاسای ژماره نۆی خانه‌نشینی عێراقه و تا ئێسته ئه‌و یاسایه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت داوای كردووه رای خۆمان دیاری بكه‌ین له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر یاسای ژماره نۆی عێراق جێبه‌جێ بكرێت زۆر باشه شه‌فافی و دادگه‌ری دێنێته دی .
به‌رپرسه‌كه‌ی خانه‌نشینی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له پڕۆژه‌ی چاكسازی 400 هه‌زار دینار ده‌بێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكانی كه‌م ده‌كرێته‌وه، بۆیه حكوومه‌ت زۆر رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت كه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی كه یه‌كێك له چاكسازیه‌كان پێداچوونه‌وه‌یه به مووچه‌ی خانه‌نشینی و مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌مه زیاد ده‌كرێت و ئه‌وانه‌یشی پله باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم