به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ڕای گه‌یاند، هیچ ئاسته‌نگێك له به‌رده‌م دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نییه، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووكیش چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كرێ.
چاوه‌رێ ده‌كه‌ین هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، دیاری حوسێن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك _ گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و داعش گه‌راوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی عێراقیش وه‌ك پێشوو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كار دێنن و حیساب بۆ كه‌س ناكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چاوه‌رێ ده‌كه‌ین هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و دۆخی كه‌ركووكیش ئاسایی بكرێته‌وه،چونكه هۆكار دواكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك پێوه‌ندی به دۆخی عێراقه‌وه هه‌یه كه خۆپێشاندان به‌رده‌وامه و ئێسته چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتنی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كیه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتی، ئێسته هه‌رێمی كوردستان هێشتا سه‌رقاڵی گفتووگۆیه له‌باره‌ی بودجه و له‌دوای ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه پرسه‌كانی تری وه‌كو كه‌ركووكیش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك چاوه‌رێی فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك فه‌رمانمان پێ بكرێت ئاماده‌ین بگه‌رێینه‌وه بۆ شاره‌كه.
كه‌ركووك دۆخێكی سه‌پێنراوی سه‌ربازی تێدایه ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داگیریان كرد و له‌وكاته‌وه تا ئێسته ڕه‌وشه‌كه‌ی ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم