مۆزه‌خانه‌ی "ڕۆدان"ـی فڕه‌نسی، له‌پای نووسینی كتێبی "ڕۆدان" له‌لایه‌ن حه‌مه هاشم، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، مه‌دالیای زێڕینی مۆزه‌خانه‌كه‌ی پێ ده‌به‌خشێ.
جگە لەوەی ھەستێکی مەعنەویی خۆشت پێ دەبەخشێ، تینیشت دەداتێ
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر) حه‌مه هاشم، توێژه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریی ناسراو، سه‌باره‌ت به به‌خشینی ئه‌و مه‌دالیایه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی، دانەیەکی بە دیاری بۆ مۆزەخانەی "ڕۆدان" له پاریس ناردووه و ئه‌وانیش له‌پیای ئه‌و دیارییه، مه‌دالیای ڕێزلێنانیان پێ به‌خشیوه.
وێڕای سوپاسی مۆزه‌خانه‌كه‌ی پاریس، گوتی: "ئەمە جگە لەوەی ھەستێکی مەعنەویی خۆشت پێ دەبەخشێ، تینیشت دەداتێ بۆ گەورەبینینی کولتووری ئەوروپی کە رێز لە ھەموو جوانییەک دەگرن".
ئۆگست ڕۆدان (1840- 1917)، هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاشی ناوداری فڕه‌نسییه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا ناوبانگه‌كه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و په‌یكه‌رتاشه ده‌گمه‌نانه‌ی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان ده‌خوێندرێ و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ. ڕۆدان له په‌یكه‌ره‌كانیدا ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ر بۆیه هێشتا قسه‌ی زۆر له‌خۆ ده‌گرن، ئه‌گه‌رچی بینه‌رێكی ساده، هه‌ر به ساده‌یی ده‌یانبینێ. یه‌كێك له په‌یكه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی، په‌یكه‌ری "بیركردنه‌وه‌یه" كه له به‌رگی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی حه‌مه هاشم دانراوه.
كتێبه‌كه‌ی حه‌مه هاشم، یه‌كه‌م به‌رهه‌می كوردی له‌سه‌ر ئۆگست ڕۆدان ده‌نووسێ و به زمانێكی ئه‌كادیمی توێژینه‌وه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یكه‌رتاشه خستووه‌ته ڕوو كه ده‌كرێ قوتابیانی ئه‌و بواره سوودی لێ بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به كارێكی ده‌گمه‌ن له كتێبخانه‌ی كوردیدا هه‌ژمار ده‌كرێ، وه‌ك نووسه‌ر خۆی له دیمانه‌یه‌كی پێشتری "وشه"دا ده‌ڵێ، نووسین له بواری شێوه‌كاری ده‌گمه‌نه، چونكه نووسه‌ری بواره‌كه له كوردستان ده‌گمه‌نن و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ڕه‌خنه‌گری بواره‌كه‌یه كه به‌ڵام كورد له ڕه‌خنه‌گری شێوه‌كاریدا زۆر هه‌ژاره.
حه‌مه هاشم، هونه‌رمه‌ند و توێژه‌ری ناسراو، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا كتێبێكی به‌ناوی "هونه‌ری پیرۆز" نووسی كه "ھەوڵێکی ئەنتۆگرافیانەیە لە بواری کولتوورناسی دا، تێیدا دەمەوێت تیشک بخەمەسەر لایەنێکی زۆر زیندووی کو‌لتوور و ھونەری کوردی." خۆی وا ده‌ڵێ.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئۆگست ڕۆدان، ئاشکرای دەکات کە خۆی لەگەڵ بەرهەمەکانی ئەو نووسەرەدا ژیاوە، ئەمەیش نهێنیی کارەکانییەتی بە گشتی و هەرگیز لەسەر کەسێک یان بوارێک نانووسێ ئەگەر لەگەڵیاندا نەژیابێت و دەڵێ، زۆربەی کارەکانی ئەو هونەرمەندانی لەسەریانم نووسیوە، لە نزیکەوە زۆربەی بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانیانم بینیوە و توانا لەبن نەهاتووەکانیان هێزم دەدەنێ تا بیانخەمە ناو کتێب بە زمانی کوردی، بۆ ئەوەی خوێندەواری کورد سوود لە ئەزموونە هونەرییەکانیان ببینن، لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیاند.
مۆزەخانەی ڕۆدان لە پاریس، تایبەتە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەدە ناودارە فڕەنسییە، هەروەها هەندێک لە کارەکانی کیمیل کلۆدیل قوتابیی ڕۆدانیش دانراون و مۆزەخانەکە بە باخچە گەورە و قەشەنگەکەی ناسراوە. بۆ یەکەم جار ساڵی 1919 ئەو مۆزەخانەیە دروست کراوە کە زیاتر لە شەش هەزار و 600 پەیکەر و هەشت هەزار تابلۆی کۆن و حەوت هەزار ئەنتیکەی هونەری لێیە و ساڵانە نزیکی یەک ملیۆن سەردانیکەری هەیە.