ماوه‌ی سێ رۆژه میدیا عێراقییه‌كان ناوی كه‌سانێك بۆشوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بلاَو ده‌كه‌نه‌وه كه به گوشاری مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌لاَم په‌رله‌مانتارێكی شیعه له لیستی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هاد عامری ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له شوێنگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
پرسی دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیران پرسێكی هه‌ستیاره و نابێ په‌له‌ی تێدابكرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م/ سێپته‌مبه‌ر، مه‌هدی ته‌قی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی فه‌تح به "وشه"ی راگه‌یاند، پرسی جێگرتنه‌وه‌ی كه‌سانێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر قسه‌یه و هه‌ر ناوێكیش له‌میدیاكان بلاَوكرابێته‌وه بابه‌تێكی فه‌رمی نییه.
زیاتر گوتی، پرسی دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیران پرسێكی هه‌ستیاره و نابێ په‌له‌ی تێدابكرێت، هاوكات ده‌بڕینی هه‌ر بۆچۆنێكیش له‌لایه‌ن سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتارانه‌وه ته‌نیا ده‌بێ به وریایه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی كرده‌وه كه‌سی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێ رای شه‌قام و لیسته‌كانی له‌سه‌ر بێ.
رۆژی هه‌ینی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كشانده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی